بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی کرد

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٦/٢١  بەڕێز هۆشنگ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بە یاوەری مەریوان حسن، بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ناوەند سەردانی بەڕێز (بارزان ئەکرم مەنتک)  بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن .

لە دانیشتنەکەدا باس لە کاری رێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان و گیروگرفتەکانی بەردەم کاری رێکخراوەیی کرا.

هاوکات هەردوولا  پاڵپشتی خۆیان دووپاتکردەوە لەداهاتوو  هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر بکەن بۆ خزمەتکردنی  هەردوو دامەزراوەکە  لە پێناو باشترکردنی  پەیوەندییەکان.

لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا   باسیان لە چۆنیەتی سوودبینین لە توانای رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کرد هاوکات رێکەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێکی  باشتر بەمەبەستی کار ئاسانی کردن بۆ رێکخراوەکان تاوەکو بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت پێشکەش بکەن.