به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان پێشوازى له‌ تيمێكى باڵوێزخانه‌ى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد

 

دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 5/7/2021، به‌ڕێز هۆشه‌نگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان پێشوازى له‌ تيمێكى باڵوێزنخانه‌ى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان فرانسيس ئينلى / ڕاوێژكارى تايبه‌ت به‌ ململانێكان و جێرمى له‌ڤليس/ ڕاوێژكارى مرۆيى و ئيلنۆر ليپمان/ به‌رپرسى مه‌له‌فى سه‌قامگيرى.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس لە بارودۆخی ئێستای پەنابەر و ئاوارەکان و ژماره‌ و چۆنيه‌تى دابه‌شبوونيان و بەڕێوەبردنی کەمپەکان، هه‌روه‌ها باس له‌ پێویستی بۆ یارمەتی دارایی و کەموکورتی لە خزمەتگوزاری لە کەمپەکان و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان کرا. هاوكات باسى له‌ پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و سياسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان و به‌ربه‌ست و كێشه‌كانى به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌.

بەڕێز هۆشەنگ بە کورتی باسی لە کارەکانی JCC کرد لەگەڵ هاوبەشەکان بۆ باشتر به‌ره‌وپێشبردنى ژێرخانى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان له‌ پارێزگاكان، به‌رده‌وامبوونى هاوكارييه‌كانى وڵاتى به‌ڕيتانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان.

هەردوو لایەن هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامی دان بە هەماهەنگی نێوانیان و باشتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كان.