چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 7/7/2021، ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان لە وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونه‌ويه‌كى هاوبه‌شى ئه‌نجامدا به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز هۆشنگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و نوێنه‌رى به‌ڕێزان وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى و فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم و بەڕێوەبەرانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و کاروباری کۆچبەران لە ناوەند، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بارودۆخى كۆچبه‌ران و گه‌ڕاوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى سوود بينين له به‌رنامه‌كانى تايبه‌ت به پاڵپشتى كۆچبه‌ران و گه‌ڕاوه‌كان كه هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستانن له‌لايه‌ن ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌تايبه‌تى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ IOM پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى ده‌كه‌ن.
له‌كۆتاييدا بڕياردرا وه‌كو ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش پلانى كردارى دابنێن تاكو له ماوه‌یەكى نزيكدا بتوانرێ خزمه‌تى زياترى ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه سوودمه‌ند نه‌وبونه له پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانى تايبه‌ت به يارمه‌تيدانى گه‌ڕاوه‌كان بەهاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.