بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشوازی لە نوێنەری گشتی UNHCR لە عێراق کرد

ئەوڕۆ، لە ١ی ئابی ٢٠٢١، بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێشوازی لە خاتوو نیکۆڵ ئیپتینگ نوێنەری گشتی UNHCR لە عێراق و شاندەکەی یاوەری کرد.

باسیان لە بارودۆخی پەنابەر، ئاوارەی ناوخۆ، بنەرێوەبردنی کەمپەکان، هاوبەشی نێوان JCC و UNHCR کرد.

بەڕێز ‌هۆشەنگ پێشوازی لێ کرد و سوپاسی کرد بۆ هاوکاری بەردەوامی UNHCR.

لە کۆتاییدا خاتوو نیکۆڵ سوپاسگوزار بوو بۆ ڕۆڵی JCC و دووپاتیکردەوە کەوا بەردەوام دەبن لە کار کردن لەگەڵ JCC و هاوبەشەکانی تر بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ.