بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کۆبووەوە

یەکشەممە، ١ـی ئاب، 2021، بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کۆبووەوە، شاندەکە  پێکهاتبوون لە بەڕێزان بلەیک ئۆدسلی ڕاوێژکاری سەرەکی USAID/BHA، بەڕێز تیمۆثی سوێت ڕێکخەری کاروباری ئاوارە و پەنابەر لە ئۆفیسی PRMی کونسوڵخانەی ئەمەریکا، بەڕێز دڵشاد ئەبوبەکر یاریدەدەر لە کاروباری ئاوارە و پەنابەر. 
بەڕێز هۆشەنگ باسی لە کار و پڕۆژەکانی ئێستای JCC، بارودۆخی ئاوارە و پەنابەر، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان کرد.
باسی لە گرینگی بەردەوامی دان بە هاوکاری نێودەوڵەتی و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد سەبارەت بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد.