لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٩٢٥،٥٣٢) ئاوارەو پەنابەری لە خۆگرتووە، لەو ژمارەیە ( ٦٦٤،٥٦١ ئاوارەی ناوخۆن) و (٢٤١،١٩٠) پەنابەری سووری و (٨،٤٥٠) پەنابەری تورکی و (١٠،٥١٠) پەنابەری ئێرانی و (٧٣٨ ) پەنابەری فەڵەستینی ، هەروەها (٨٣ )کەس لە پەنابەری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها(٪٣٠) لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان (٣٦ ) کەمپە، هەروەها (٪٧) لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین. (٪٤١) ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، (٪٤٠) لە پارێزگای دهۆک، وە (١٩٪) لە پارێزگای سلێمانی.