بەڕێز كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دكتۆر جاسم محمد وەزیری كۆچ و كۆچبەران و خاتوو لیز گراندی ڕێكخەری كاروباری مرۆیی ڕێككەوتننامەیەكیان ئیمزا كرد بۆ پێكهێنانی تیمێكی كاری هاوبەش كە پێك دێت لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بە نوێنەرایەتی حكومەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆ بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و OCHA بە نوێنەرایەتی تیمی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.
تیمی كاری هاوبەش لە ئاستی هەرێمی (هەرێمی كوردستان) لە ئاستی فیدراڵی (عێراق) پێك دێت بە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بە نوێنەرایەتی بەڕێوبەری گشتی نووسینگەی هەرێمی و بەڕێوبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكی نووسینگەی OCHA بە نوێنەرایەتی تیمی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و تیمی كاری هاوبەش ڕاستەوخۆ لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێر وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و ڕێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان.
لە كاتێكدا تیمی كاری هاوبەش لە ئاستی پارێزگاكان لە ژێر سەركردایەتی و چاودێری پارێزگارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەبێت و لە ئاستی تەكنیكی و كاركردن بۆ دڵنیا بوون لە بوونی هەماهەنگی تەواو لە ڕووی خۆئامادەكردن و وەڵامدانەوەی حاڵەتی مرۆیی چاوەڕوانكراو لە ئەنجامی پرۆسە ئازادكردنی نەینەوا.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، پلانی مرۆیی هاوبەش و پلانی كۆمەكردنی نەینەوە، دوو دۆكیۆمێنتی ئامادەسازی كە بڵاوكرانەوە بە بوونی نیشانەی ڕوون لەسەر دەرەنجامە مرۆییەكانی لە ئەنجامی پرۆسەی ئازادكردنی نەینەوا دروست دەبێت و دیاریكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ خۆئامادەكردن و وەڵامدانەوەی كاریگەر بۆ ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان. شەپۆڵی گەورەی چاوەڕوانكراوی ئاوارەبوون پێویستی بە كاری هاوبەشتی هەموو هاوبەشەكان هەیە بۆ دڵنیا بوون لە هەماهەنگی هاوبەش و بەكارهێنانی سەرچاوە بەردەستەكان بە باشترین شێوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەرەنجامەكان بۆئەوەی كاریگەری قەیرانەكان كەمبكرێنەوە.
هەموو هاوبەشەكان پێویستە و چاوەڕێدەكرێت پشتگیری و كاری ڕاستەوخۆ بكەن لەگەڵ تیمی كاری هاوبەش لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی پارێزگارەكان بۆ زیادكردنی كاریگەری و كارامەیی لە وەڵامدانەوە بۆ قەیرانی مرۆیی و باشتر كۆكردنەوە و بەكارهێنانیی سەرچاوە بەردەستەكانی لایەنە هاوبەشەكان.