ڕۆژی پێنج شەممە 3/11/2016، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و بەبەشداری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوێنەری چەند دامەزاروەیەكی تری پەیوەندار لە حكومەتی عێراق و پارێزگاری نەینەوا و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوەی دووەمی تیمی باڵای راوێژكاری ئەنجام درا.
لەكۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر ئەم بابەتانە:
- میكانیزمی كاركردنی تیمی ڕاوێژكاری هاوبەش
- كۆكردنەوە و گەیاندنی هاوكاری بۆ ئاوارەكان
- خێراتر كردنی پڕۆسەی گەراندنەوەی ئاوارەكان
- پاككردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە مین و تەقەمەنیە چێنراوەكان
- دابینكردنی بودجەی پێوست بۆ بەڕێوەبردنی كەمپ و سەنتەرەكانی پێشوازیكردنی ئاوارەكان.
گرنگترین پێشنیارەكانی كۆبوونەوەكە:
- خێراتركردنی گەیاندنی هاوكاری و كۆمەك بۆ ئاوارەكان و ئەو خەڵكانەی كە ناوچەكانیان ئازادركاوە بەڵام ئاوارە نەبوونە.
- جەخت كردنەوە لە باشتركردنی ڕۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكان لە گەیاندنی هاوكاری و كۆمەك.
- دابینكردنی بودجەی پێوست بۆ بەڕێوەبردنی كەمپەكان و سەنتەرەكانی پێشوازی.
- ئامادەكرنی راپۆرتێك لەبارەی ئەو ناوچانەی كە ئازادكراون و مینڕێژكراون، پێداویستیەكانی پاككردنەوەیان.
- ڕاسپاردنی وەزارەتی بازرگانی بە دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر دەسەڵاتی داعشن و ئێستا ئازادكراوون.