لەسه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى سوریا له ساڵى 2011 و هێرشى داعش بۆ شاره‌كانى عێراق له مانگى حوزەیرانی 2014، چەند شەپۆلێكی ئاوارە و پەنابەر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد، هاوكات تائێستاش هاتنی ئاوارەی ناوخۆیی بەردوامی هەیە، بەجۆرێك ئێستا لە كوردستاندا (1,411,314 ) يه‌ك مليۆن و چوارسه‌د و يانزده هه‌زار و سێ سه‌دوو چوارده كه‌س ئاوارەی ناوخۆى عێراق و (216,860) دوو سه‌دوو شانزده هه‌زار و هه‌شت سه‌د و شه‌ست پەنابەری سوری له هه‌رسێ شارى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى ميواندارى كراون.
ئێستا هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له 40%ى ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق كردووه و 97%ى پەنابەری سورياى له عێراق له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان نيشته جێ كراون.
هاوكات هاتنى شه‌پۆڵى ئاواره به‌رده‌وامه و له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى ئۆپه‌راسيۆنى رزرگاركردنى گه‌ياره له مانگى ئاداری 2016 زياتر له (33,000) سى و سێ هه‌زار كه‌س له گه‌ياره و شه‌رگات و ناوچه‌كانى حاجى عه‌لى ئاواره بوونه و له كه‌مپى ديبه‌گه نيشته‌جێ كراون ئه‌و ژماره‌يه‌ش ده‌كاته 84%ى ئاواره‌كان. رۆژانه‌ش زياتر له سه‌د كه‌س ئاواره ده‌بن و له‌و كه‌مپه نيشته‌جێ ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنى موسڵ له 17ی تشرینی یەكەمی 2016 تاكو ئێستا زياتر له (36609) سى و شه‌ش هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌س ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوونه و له كه‌مپه‌كانى خازر و حسن شام و زێلكان نيشته جێكراون ئه‌و ژماره‌يه‌ش ده‌كاته 78%ى ته‌واوى ئاواره‌كان. رۆژانه‌ش زياتر له هه‌زار كه‌س خۆيان ده‌گه‌يينه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان و له كه‌مپه‌كان نيشته جێ ده‌كرێن.
هه‌رچه‌نده ناوچه‌يه‌كى زۆر ئازادكراوه له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پيشمه‌رگه و سوپاى عێراق، به‌ڵام به‌هۆى خاپووربوونى ژێرخانى ناوچه‌كان و هه‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له مين و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌ترسى ئه‌منى و هاوكات وێرانبوونى ماڵى هاوڵاتيان و نه‌بوونى بودجه و به‌رنامه‌يه‌كى روون بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پشتگيرى كردنى ماددى به‌و خێزانانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه, ئاواره‌كانى ناوخۆ نه‌يان توانيوه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى خراپى كردۆته سه‌ر پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه و بارى ده‌روونى ئاواره‌كان.
گرنگترین پێداویستی ئاوارەكان لە ئێستادا ئەمانەن:
- دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردنی زیاتر، چونكە لە ئێستادا كە لە سەرەتای پرۆسەی ڕزگاركردنی نەینەوا داین بەشێك لە كەمپەكان توانای لەخۆگرتنی ئاوارەیان نەماوە.
- پێداویستی زستانە، بە تایبەت هیتەری نەوتی و نەوت و جل و بەرگ و بەتانی و رایەخ.
- بنكەی تەندروستی، لە ئێستادا ئاوارەكان پێویستیەكی زۆریان بە بنكەی تەندروستی هەیە لە كەمپەكان.
- پاككردنەوە، بوونی پاشماوە و خاشاكێكی زۆر لە ناوە و دەرەوەی كەمپەكان.
- تەواوكردنی سەنتەری پێشوازی لەماوەیەكی كورت.
- دابینكردنی ئامێری پشكنینی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێل بەمەبەستی پاراستنی گیانی ئاوارەكان.
- دابين كردنى خواردن به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام, به‌تايبه‌تى خواردنى منداڵان و شير و بسكويت و سريلاك هتد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ
ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان