له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنى شارى موسڵ له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له 17/10/2016، ئاواره‌بوون به‌رده‌وامه و تاكو ئێستا 68 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوونه و له‌و ژماره‌يه‌ش 74% كه ده‌كاته (52) هه‌زار كه‌س كە دەكاتە (10) هه‌زار خێزان هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و له كامپه‌كانى خازر و حەسەن شام و دیبەگە له هه‌ولێر و كه‌مپه‌كانى زێلكان و نه‌رگزلى له شارى دهۆك نيشته‌جێ كراون.
به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوى خێرخوازى بارزانى و مانگى سورى عێراقى له‌هه‌رێمى كوردستان توانراوه به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك و خێرا پێشوازى له ئاواره‌كان بكرێت و خواردن و په‌ناگه و كه‌لوپه‌لى ناخۆراكى و پێداويستيه‌كانى تريان بۆ دابين بكرێت.
تاكو ئێستا چوار كه‌مپ ته‌واوبوونه و ئێستا (8) كه‌مپى تريش له ژێر دروست كردندان له هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واو بوونى ئه‌و كه‌مپانه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت پێشوازى له نزيكه‌ى (43) هه‌زار خێزان، [سه‌رووى (244) هه‌زار كه‌س] بكات.
ئەمە لە كاتێكدایە كۆى گشتى ئه‌و ئاوارانه‌ى له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌رسيۆنى رزگاركردنى گه‌ياره له 24ی مانگى ئازار و ئۆپه‌راسيۆنى موسڵ له 17ی مانگى تشرينى يه‌كه‌م، تاكو زياتر له (91000) هه‌زار ئاواره هاتۆته هه‌رێمى كوردستان. تاكو ئێستاش ئاواره‌بوون به‌رده‌وامه له ناو شارى موسڵ و گه‌ياره و شه‌رگات و حه‌ويجه و قه‌راج.
مانگانه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێويستى به نزيكه‌ى (962 مليۆن دينارى عێراقى) هه‌يه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و دابينكردنى ئاسايش بۆ كامپ و ناوه‌نده‌كانى پێشوازى ئەمه جگە لە خەرجی بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان. تاكو ئێستا هيچ هاوكارييه‌كى دارايى راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌مپه‌كان و ناوه‌نده‌كانى پێشوازى نه له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراق و نه له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى. سەرەڕای ڕەزامەندی حكومەتی عێراق بۆ تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەك خەرج نەكراوە.
هاوكات ژماره‌يه‌كى زۆر هاوڵاتيان له ناوچه ئازادكراوه‌كان له ره‌وشێكى زۆر خراپدان به‌هۆى نه‌بوونى ئاو و خۆراك و ده‌رمان و سووته‌مه‌نى، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ياندنى هاوكارى به‌و خێزانانه به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌نجومه‌نى ئاسايش و سوپاى عێراق به‌ڵام به‌هۆى كه‌مى سه‌رچاوه‌كان به به‌راورد به قه‌باره‌ى پێداويستيه‌كان و ژماره‌ى خێزه‌كان تواناكان زۆر سنووردارن بۆ بەهاناوەچوون و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان. ئه‌گه‌ر هاوكارى زياتر ده‌ست به‌جێ و خێرا بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه نه‌نێردرێت ئه‌وا ناچار ده‌بن ماڵه‌كانيان جێ بهێڵن و روو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان.
له كاتى ئێستادا، پێداويستيه هه‌ره له پێشينه‌كان برتين له:
- گه‌ياندنى خۆراك و ئاو و سووته‌مه‌نى و پێداويستى پزيشكى بۆ هاوڵاتيان له ناوچه ئازادكراوه‌كان
- دابين كردنى سووته‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لى زستانه
- دابين كردنى جل وبه‌رگى زستانه‌ى منداڵان و بۆ ته‌واوى ئاواره‌كان
- دابين كردنى خێمه‌ى زستان چونكه ئه‌و خێمه‌ى ئێستا به‌رگرى زستان ناگرن له‌كاتى هه‌بوونى باران و باى زۆر و به‌هێز
- دابين كردنى شير و بسكويت و شه‌ربه‌ت و سريلاك بۆ منداڵان
- دابين كردنى كه‌لوپه‌لى پاككردنه‌وه‌ى كه‌مپه‌كان
- خێرا كردنى پڕۆسه‌ى دروستكردنى كه‌مپه‌كان
- دابين كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌رده‌وام له ناو كه‌مپه‌كان
- دابين كردنى ئه‌مبيولانسى تايبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ى بريندارانى مه‌ده‌نى له ناوچه‌كانى شه‌ڕ