ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ له كه‌مپه‌كانی كوردستان روو له به‌رز بوونه‌وه‌یه، ته‌نیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، رۆژانه سێ هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و نزیكه‌ی 70% ئه‌و ژماره‌یه‌ش روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان له لێدوانێك بۆ ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "له‌سه‌ره‌تاى ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى موسڵ و ده‌وروبه‌ری له رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می 2016 سه‌دان هه‌زار كه‌سى ئاواره بوونه و زیاتر له 90 هه‌زار كه‌س كه ده‌كاته نزیكه‌ى 25000 خێزان روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و له كه‌مپه‌كانى خازر و حسن شام و دیبه‌گه له پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌مپه‌كانى قایماوه و نه‌گرزلى له پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێ كراون".
گوتیشی: "حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو پێداویسیته‌كانى بۆ ئه‌و خێزانه ئاوارانه دابین كردووه وه‌كو په‌ناگه و ئاسایش و خۆراك و كه‌لوپه‌لى ناخۆراكى و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناوخۆییەكان به‌تایبه‌تى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاناوه چوونی ئاواره‌كان كار ده‌كات و پێی وایه"به‌هۆى چڕبوونه‌وه‌ى شه‌ڕ له ناو شارى موسڵ و نه‌مانى خۆراك و ئاو و ده‌رمان و كاره‌با له ناو شاره‌كه، ژماره‌ى ئاواره‌كان له 10 رۆژی رابردوو دوو ئه‌وه‌نده زیادى كردووه و رۆژانه زیاتر له 3000 كه‌س ئاواره بوونه و نزیكه‌ى 70% ئه‌و ژماره‌یه‌ش هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان. بۆیه تواناى داڵده‌دانى ئاواره‌ى زیاتر زۆر سنووردار بووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌مپه‌كان ته‌واو ببن ئه‌وا ده‌توانرێت ته‌نها پێشوازى له نزیكه‌ى 12 هه‌زار هه‌زار خێزانى دیكه بكرێت".
قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س ئاواره بوونه، هه‌ر وه‌ك هۆشه‌نگ محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به ئاواره‌بوونی رۆژانه زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان هه‌روه‌ها گوتی: "به هۆى شه‌ڕى ناو موسڵ، ژماره‌ى بریندارانى مه‌ده‌نى به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه و تا ئێستا نزیكه‌ى زیاتر له 3000 هه‌زار بریندار له نه‌خۆشخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى هاوكارى و پاڵپشتى راسته‌وخۆى ته‌واو له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تىو ئه‌و هاوكاریانه‌شی تا ئێستا پێشكه‌ش‌كراون زۆر كه‌من و به‌شی پێداویستییه مرۆییه‌كانى ئاواره‌كانناكات".
له كۆتایشدا هۆشداری ده‌دات "به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ناتوانرێت هاوكارى پێویست پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكرێت و ده‌ر‌ئه‌نجامى زۆر ناخۆشى مرۆیى لێده‌كه‌وێته‌وه كه خه‌رجى راستكردنه‌وه‌ى زۆر زیاتر ده‌بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى فریاكه‌وتنى سه‌ره‌تایى".