یەكەمین فڕۆكەی كوێتی یارمەتی مرۆیی بۆ ئاوارەكانی موسڵ گەیاندە هەولێر

دەوڵەتی كوێت هاوكاری مرۆیی ڕاستەوخۆی گەیاندە هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی ئاوەرە نوێیەكانی موسڵ لە هەرێمی كوردستان. لە 18ی كانوونی دووەم، یەكەمین فڕۆكەی كوێتی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كە 10 تۆن ده‌رمانى هێنابوو. كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و هۆشەنگ محمد بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و د. سامان به‌رزنجى بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر و كونسولی گشتی كوێت د. عمر الكندری ئامادەی ڕێوڕەسمی وەرگرتن و پێشوازیكردن بوون لە هاوكارییەكانی دەوڵەتی كوەیت.

له‌ لێدوانێك بۆ ميدياكان، وەزیری ناوخۆ به‌ناوى ئاوارەكان و خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی حكومەت و گه‌لى كوێتی كرد بۆ پێشكەشكردنی ئەو هاوكارییە مرۆییە، هەروەها سوپاسی كونسوڵی گشتی كوێت و تیمەكەی كرد بۆ هەوڵی بەردەوامیان بۆ دابینكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان. بەڕێز سنجاری لە درێژەی قسەكانی گووتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سەخت بۆتەوە كە بەتەنها ناتوانێ بەرەوڕوویان بوەستێ و ڕایگەیاند "ئێمە پێویستیمان بە پشتگیری و هاوكاری بەردەوام و زیاتر هەیە لە دۆست و هاوبەشەكانمان بۆ ئەوەی بتوانرێت  پێداویستییە زۆرەكانی ئاوارەكان دابین بكرێن."

لە سەرەتای دەستپێكردتی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ لە 17ی كانوونی یەكەم، 2016، زیاتر لە 180,000 هاوڵاتی ئاوارەبوون كە زیاتر له‌ 90,000 یان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە. تواناى حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر سنوورداربووه‌  به‌هۆى ئه‌و ژماره‌ى برينجارانى موسڵ و تا ئێستا پێشوازیكراوە لە 4000 هاوڵاتی برینداری موسڵ وكه‌ لە نەخۆشخانەكانی هەولێر و دهۆك لە هەرێمی كوردستان چارەسەری پزیشكیان وەرگرتووە و ژماره‌يه‌كى زۆريان نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه‌.  لە ئێستادا 1.8 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستان دەژین.