له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنى موسل له رێكه‌وتى 17/10/2016، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى تر رۆلێكى به‌رچاويان هه‌بوو له پێشوازى كردن و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى و په‌ناگگه بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى كه له ناوچه‌كانى شه‌ڕ و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و په‌نايان بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق هێناوه. له‌كاتى پۆپه‌راسيۆنه‌كان، هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له 95,000 هه‌زار ئاواره كردووه و هه‌موويان هاوكارى ته‌واو كراوه.
هه‌روه‌كو دوو له‌سه‌ر سێى شارى موسڵ ئازادكراوه و دلنيان كه كۆتاييى به بوونى داعش دێت، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت و ئاره‌زوومه‌ندانه و شكۆوه بۆ ماڵه‌كانيان له ناوچه ئازادكراوه‌كان له كاره هه‌ره له پێشنيه‌كانى ئێمه‌يه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تێڕوانينى نه‌گۆڕ و روونى هه‌يه سه‌باره‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان كه ده‌بێت له كه‌شێكى سه‌لامه‌ت و ئاره‌زوومه‌ندانه و به شكۆوه ببێت. ئێمه كارى جيدى ده‌كه‌ين بۆ پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه به سه‌ركه‌وتوويى وبه شێوه‌يه‌كى شه‌فاف كه به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتيانى ئاواره له‌به‌رچاو بگێرێت له چوارچێوه‌ى ياساى مرۆيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مسۆگه‌ركردنى گه‌ڕانه‌وه به ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌ت و رێكوپێكى ئاواره‌كان. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هيچ نيازێكى له‌و شێوه‌يه نيه بۆ داخستنى ئه‌و كامپانه‌ى كه ئاواره‌كانى تێدا نيشته جێ كراوه. ئه‌و جۆره شێوازه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى ئێمه‌يه. هاوكات ئێمه پێشوازى له گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌كه‌ين بۆ شوێنه‌كانيان و به‌رده‌وام ده‌بين له ئه‌نجامدانى هه‌رچى له ده‌سه‌ڵاتمان بێت و پێمان بكرێت بۆ پشتگيريكردن و ئاسانكاريكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان له‌سه‌ر بڕيارى خۆيان‌دا.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاكانى به‌رووى ئاواره‌كان كرده‌وه له‌سه‌ره‌تاى هاتنى داعش له مانگى شه‌شى 2014 و بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ى په‌نايان بۆ هه‌رێمى كوردستان هێنا و ئێمه هه‌موو خزمه‌تگوزاريه‌كانى ئاسايش و پاراستن و خزمه‌تگوزارى گشتى مان بۆ دابين كردن به‌بێ جياوازى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و ره‌نگ و پێشخانى سياسى بۆ نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌ر. سياسه‌تى ئێمه نه‌گۆڕبووه به درێژايى روودانى قه‌يرانى مرۆيى و به‌رده‌وام ده‌بين له‌سه‌ر ئه‌و سياسه‌ته كه ته‌بايه له‌گه‌ڵ تێروانينمان ده‌رباره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت بۆ ماڵه‌كانيان.
هه‌روه‌ها ئێمه ده‌زانين كه تواناكانمان سنووردارن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و قه‌يرانه مرۆييه به ته‌نيا، بۆيه لێره‌دا داوا له حكومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دابينكردنى هاوكارى مرۆيى و خزمه‌تگوزارى بنه‌ڕه‌تى بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى كه تاكو ئێستا بڕياريان نه‌داوه بگه‌رێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانيان تاكو هه‌ست ده‌كه‌ن و دڵنيا ده‌بن كه ره‌وشه‌كه له‌باره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان.