حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى هاوكارى به‌ په‌له‌ و راسته‌وخۆ ده‌كات بۆ رێگه‌گرتن له‌ روودانى كاره‌ساتى مرۆيى

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى هاوكارى به‌ په‌له‌ و راسته‌وخۆ ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى روودانى كاره‌ساتێكى مرۆيى به‌ هۆى كه‌مى شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى گونجاو و پێداويستى پزيشكى  بۆ ئاواره‌كانى موسڵ. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جگه‌ له‌ دابين كردنى شوێن و پاڵپشتى بۆ ئاواره‌كان ته‌نانه‌ت سه‌ركردايه‌تى پلان دانانى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى مرۆيى و ئاسانكارى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان كردووه.مه‌به‌ستى ئه‌م په‌يامه‌ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تييه له‌ نزيكبوونه‌وه‌ى روودانى كاره‌ستێكى مرۆيى و داواكارى بۆ دابين كردنى سه‌رچاوه‌ى زياترى راسته‌وخۆ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى قەیرانی بەردەوامی مرۆیی.

حکومەتی  هەرێمی کوردستان ئەو پەڕی توانای خۆی خستووەتە گەڕ بۆ چاودێری کردن و  پاراستنی  هەزاران کەس  بەهۆی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە ژێر دەستی داعش هەڵاتوون. جگە لەوەی کە پێشتر نزیکەی ١.٨ ملێون ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمدا نیشتەجێ کراون. زۆر بوونی ڕێژەی بریندارەکان کە ڕوو لە  نەخۆشخانەکان و کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەکەن، فشارێكی زۆری خستووەتە سەر کەرتی تەندروستی هەرێم. بەڕێوبردنی ئاسایش و دابین کردنی ئاسایش بۆ ئاوارە هاتووەکان و  دابینکردنی ئاسایش بۆ ئاوارە و پەنابەرەکان کە پێشتر لە هەرێم نيشته‌جێكراون بەشێوەێکی بەرچاو گەشەی کردووە، کە ئەوەش بارگرانێکی زۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای ئۆپەڕاسێونی ئازادكردنی موسڵ لە ١٧  تشرینی یەکەم ٢٠١٦ تا ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ زیاتر لە ١٩٤٠٠٠ کەس لە موسڵ دەوروبەری  ئاوارەبوون، کە زیاتر لە ٩٦،٠٠٠  کەس لە ئاوارەکان له‌ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پێشوازی كراون.

پلانی سەربازی و ئامادە کاریەکان بەردەوامە بۆ گرتنەوەی  لای چەپی موسڵ و هاوكات زیاتر لە نیو ملیۆن کەس دەژین لەو شوێنانەنی کە لە ژێر دەستی داعشن، کە پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە. سەرەڕای ڕزگاركردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ، ئاوارەبوون هێشتا بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە ئاوارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن بەهۆی خراپى ڕەوشی ئەمنی و مرۆیی لە ناوچەكانی خۆیان.

پێشينه‌:

هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ١.٨ ملیۆن کەس کردووە، کە ٩٧٪ پەنابەری وڵاتی سوریا و ٤٠٪ ئاوارەی ناوخۆن، كە لە ئەنجامی شەڕی سوریا و  شەڕێ داعش و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکان ئاواره‌بوونه‌.

ئەو ئاوارانەی کە دەگەنە هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان بریندارن و حاڵەتی دەروونیان باش نیە. پێش ئۆپەراسیۆنی موسڵ، هەموو نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە پەنابەر و ئاوارە کە بەخۆڕایی و بەبێ هیچ جیاوازییەك چارەسەریان بۆ کراوە. 

هێزەکانی پێشمەرگە دەیان هەزار کیلۆمەتریان لە دەستی داعش پاککردوەتەوە، كە زەمینە خۆشكەرێكی باش بوو بۆ ئۆپەراسیۆنی موسڵ. ئەم سەرکەوتنەش به‌ قوربانی دانێکی گەورە تۆماركرا، كە ١،٦٠٠  پیشمەرگە شەهید بوون زیاتر لە (١٠،٠٠٠) بە سەختی برینداربوون. لە هەمان کاتدا قەیرانی دارایی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بۆوە، بەهۆی خەرجە زۆرەكانی شەڕ و قه‌يرانى مرۆیی، دابەزینی نرخی نەوت، و بڕیارە نا دەستوورییەكەی حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بڕينی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق. 

لە ئەنجامدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆری دەستی كاری هەرێم پێكدەهێنن، موچەکەیان کەم کرایەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی خستە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگری دژی داعش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری مرۆیی. لە هەمانكاتدا، ڕێژەی بێکاری سێ هێندە زیادی کردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ٣٪ بوو، بەڵام لە ساڵی 2016 ئەو ڕێژەیە بەرزبۆته‌وه‌ بۆ ١٤٪ .

خزمەتگوزاری تەندروستی.

نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لە توانایان نیە هاوکاری پزیشکی پێویست پێشکەش بە بریندارانی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە و  هەزاران ئاوارەی بریندار بکەن. سەنتەرە پزیشكیەكان بەشی زۆری ژمارەی برینداران ناكات و جێگای نەخۆش و دەرمانی پێویست بەشێوەیەكە ناتوانرێت هەموو حاڵەتەکان وەربگرن. لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٦ زیاتر لە ١٠،٣٤٠ بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم، ٢،٣٤٠ کەس گواستراونەتەوە بۆ پارێزگای دهۆک و ٨،٠٠٠ كەسیش بۆ پارێزگای هەولێر. ئەمە جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی عێراقی و پیشمەرگە. به‌بێ هاوکاری نێودەۆڵەتی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌هێزكردنى تواناى کەرتی تەندروستی لە هەرێم ئەوە ڕووبەڕووی کارەسات دەبینەوە.

چاودرێری تەندروستی ئاوارەکان لەگەڵ هەبوونی قەیرانی دارایی و ناردنی بڕێکی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەلایەن حکومەتی ناوەند و هاوكات له‌گه‌ڵ قەیرانە داراییەکە کاریگەری نەرێیانەی لەسەر خزمەتگوزاری گشتی لە حکومەتی کوردستان بەجێ هێشتووه‌، و بێگومان کەرتی تەندروستیش بێ بەش نەبوو لەو کاریگەریانە. دکتۆرە شارەزاکان توانایان نیە بۆ ماوەیەکی درێژ کاربکەن بۆ چارەسەری ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان.

پەناگە:

بە پشتگیری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، حكەمەتی هەرێمی كوردستان 5 كەمپی بۆ ئاورە نوێیەكانی موسڵ لە هەولێر و دهۆك دروستكرد. كەمپە نوێیەكان ئێستا توانای لەخۆگرتنی زیاتر ئاوارەكانی نەماوە و زیاتر لە 26,000 خێزان كە دەكاتە 96,000 كەس لەو كەمپانە شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابینكراوە.  بە پشتگیری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و هاوبەشەكان، 5 كەمپی دیكەش لە قۆناغی تەواو بووندان كە شوێنی زیاتر دابین دەكەن بۆ لەخۆگرتنی شەپۆڵی بەردەوامی ئاوارەكانی موسڵ. بە تەواوبوونی هەموو كەمپەكان هەرێمی كوردستان تەنها توانای لە خۆگرتنی 10,000  خێزانی تر دەبێت. سەرەڕای ئازادكردنی ڕۆژهەڵاتی موسڵ، ئاوارەبوون بەهۆی ڕەوشی خراپی مرۆیی و ئەمنی بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە 1000 كەس ئاوارە دەبن كە نیوەیان ئاوارەی هەرێمی كوردستان دەبن. بەبێ بوونی هاوكاری و پشتگیری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، سەدان هەزار خێزانی ئاوارە لە ماوەی مانگە ساردەكانی زستان شەوەكانیان لە دەرەوە بەڕێدەكەن ئەمەش دەبێتە هۆی نەهامەتی و گیان لەدەستدانی نەخوازراو.

سەرەڕای ئامادەكردنی پلانی فریاكەوتنی مرۆیی بۆ نەینەوا لە حوزەیرانی 2016 و داواكاری بەردەوام لە بەغدا و ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمه‌ك به‌خشه‌كان بۆ پشتیوانی زیاتر، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ یارمەتییەكی دارایی ڕاستەخۆی پێنەگەیشتووە بۆ چارەسەركردنی بریندارانی موسڵ. ئێستا خەرجی هەموو كەمپەكان لە خۆ دەگرێ لە ڕووی كاروباری ڕۆژانەی كەمپەكان و بەرێوەبردن و پاراستن و ئاسایش و سەنتەرەكانی پێشوازی، كە خەرجی مانگانەی دەگاتە زیاتر لە 3.5 ملیۆن دۆلار. حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین خزمەتگوزاری گرنگی بۆ ئاوارەكان دابینكردووە، بۆیە بۆ بەردەوامیدان بە دابینكردنی هاوكاری بۆ ئاوارەكان لەو ئاستەی ئێستا، پێویستی بە هاوكاری دارایی ڕاستەوخۆ و پشتگیری تەكنیكی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان هەیە.

 ڕەوشی ئەمنی:

بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و هاوبەشە مرۆییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بنەماكانی مرۆیی لە بێلایەنی دابینكردنی پاراستن و پشتیوانی بەردەوامی ئاوارەكان ده‌كات، لە نێوانیاندا دابینكردنی ڕێڕەوی ئارام بۆ هاوڵاتیانی سڤیل كە لە ناوچە گەرمەكان هەڵدێن بۆ گەیشتن بە ناوچە ئارامەكان. هێزەكانی پێشمەرگە هەزاران كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە داعش ئازادكردووە و چەندین ناوچە و گوندی لە نەینەوا پاراستووە و پاككردۆتەوە و دانیشتوانیشی بۆ ناوچەكانیان گەڕاندۆتەوە.

شەپۆڵی نوێی ئاوارەكان لە موسڵ بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە ژێر حوكمی داعش ژیاون و هەڵسەنگاندنەكانی ئێمە دەریدەخەن كە داعش هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەو ئاوارنە دزە بكەنە ناو هەرێمی كوردستان. بۆیەش ئاوارە نوێیەكان دەبێت بە باشی پشكنینیان بۆ ئەنجام بدرێت پێش ئەوەی ڕێگایان پێبدرێت بچنە ناو كەمپەكان لە هەرێمی كوردستان. ئەمەش ئەركێكی ئاڵۆز و كات بەكاربەرە و لەكاتێكدا شەپۆڵی ئاوارەكان زیاد دەكات، هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان نیگەرانن كە ئەمەش لە تواناكانی ئەوان بەدەرە.

كەمپینی جینۆسایدی داعش لە عێراق بووە هۆی نەمانی متمانە لە نێوان پیكهاتەكان بەتایبەت لە نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكانیان لەلایەن داعش داگیركراوە. لە ئەنجامدا، ئەگەری ڕوودانی كاری تۆڵەسەندنەوە لە نێوان ئەو گروپانە زۆرە. ڕێگەگرتن لەو جۆرە ڕووداوانە كاری لەپێشینەی ئێمەیە، بەڵام پێویستیمان بە هاوكاری نێودەوڵەتی دەبێت.

لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی سوریا ئاوارەبوون بەرەو هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەنگەری حەواندنەوە و گرنگی پێدانی بە ئاوارەكان دایە. ئێستا، كوردستان زیاتر لە 1.8 ملیۆن ئاوارەی عێراقی و پەنابەری سووری بە خۆ دەگرێت بەمەش 32% دانیشتوانی هەرێم زیادی كردووە. ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ بووە هۆی ئاوارەبوونی 195,000 هاوڵاتی و ئەو ژمارەیەش لە زیادبووندایە. بەرپرسیارەتی یارمەتیدانی ئاوارەكان بە هاوبەشی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دایە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك تەنها پێشوازی لە ئاوارەكان و یارمەتی پێشكەش كردوون، بەڵكو ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لە دانانی پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی و هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەرچاوەكان. ئامانجی ئەم پەیامە بۆ ئاگاداركردنەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە لە ئەگەری ڕوودانی كارەساتی مرۆیی و داواكردنی هاوكاری زیاتر و بەپەلە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بەرپرسیارەتیە زۆرەی لەسەر شانی حكومەتی هەرێم هەیە.

 داوا لە هەموو هاوبەشەكان و حكومەتی عێراق و هەموو دەوڵەتە كۆمەك بەخشەكان و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەم بەپەلە كاربكەن بۆ دابینكردنی ڕاستەوخۆی كۆمەك و هاوكاری تەكنیكی و ماددەیی (كەل وپەل) بۆ حكومەتی هەرێم بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری مەترسییەكان و كەمكردنەوەی نەهامەتییەكانی هاوڵاتیان. هاوكاری دارایی خێرا بۆ دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان گرنگن بۆ وەڵامدانەوەی كارا و باشی باری لە ناكاوی مرۆیی بەردەوام.

بۆ بینینی ڕاپۆرتی ژمارە (٩) کلیک لێرە بکە 

 

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!