پوختەی ڕاپۆرت
هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خانەخوێی (١.٨) ملیۆن کەسە؛ ٩٧٪ی پەنابەری سوری و ٤٠٪ ئاوارەی ناوخۆى عێراقی کە لە ئەنجامی شەڕی سوریا و کۆمەڵکوژی و توندوتيژييهكانى ڕێكخراوى تيرۆريستى داعش و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانهوه ئاواره بوونه.
ئەو ئاوارانەی کە دەگەنە هەرێمی کوردستان زۆربەیان بریندارن و حاڵەتی دەروونیان باش نیە و پێويستيان به چارهسهرى خێرا و درێژخايهن ههيه. پێش ئۆپەراسیۆنی موسڵ، هەموو نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆ کە چارەسەریان بۆ کراوە بەبێ جیاوازی، له ئيستادا ئهو فشاره زياتر بووه به جۆرێك مهترسى ههيه لهسهر بهردهوامبوونى كهرتى تهندروستى له ههرێمى كوردستان ئهگهر بهجدييهوه گرنگى پێ نهدرێت.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەیان هەزاران کیلۆمەتر لە شار و گوند و ڕێگای ستراتیژی ژێر دهسهڵاتى داعشیان ڕزگاركردووه و پاک کردووەتەوە. ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە ئەنجامی قوربانیدانی گەورە و بەردەوام هەروەها شەهیدبوونی (١،٦٠٠) پێشمەرگە و برینداربوونی زیاتر لە (١٠،٠٠٠) پێشمهرگه بەدەست هاتووە. لە هەمان کاتدا، ئەو قەیرانە داراییەی لە ئەنجامی خەرجیی شەڕ و هاوکاری مرۆیی و دابەزینی نرخی نەوت و بڕينى بهشه بودجهى هەرێمی کوردستان به بڕیاری حکومەتی فیدراڵی عێراق، هەرێمی کوردستانی رووبهرووى سهخترين قهيران كردهوه.
لە ئەنجامی ئەوەدا فەرمانبەران و هاوڵاتيانى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری موچەکەیان کەم کرایەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێیانەی لەسەر ڕیزەکانی پێشەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دروست کرد. ڕێژەی بێکاری سێ هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە ئەم ڕێژەیە (٣٪) بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەرز بووەوە بۆ ١٤٪.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ڕاپۆرت کلیک لێرە بکە.