زانكۆى كوردستان - هه‌ولێر، 19/4/2017
ميوانه به‌ڕێزه‌كان . . .
به‌يانيتان باش و هه‌موو لايه‌كتان زۆر به‌خێربێن. . .
خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌ين له‌م كۆنفڕانسه گرنگه‌دا. زۆر سوپاستان ده‌كه‌ين بۆ بانگهێشت كردنمان و
ده‌ست خۆشى له ڕێكخه‌رانى ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌كه‌ين به تايبه‌تى زانكۆى كوردستان و ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى (IOM) و زانكۆى جۆرج تاون، په‌يمانگاى ديراسا‌تى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌نته‌رى ديراسا‌تى عه‌ره‌بى سه‌ر‌ده‌م.
ديارده‌ى كۆچكردن و ئاواره‌بوون پرسێكى تازه نييه بۆ ئێمه‌ى كورد له كوردستانى عێراق، هەر له سه‌ره‌تاى دروستكردنى عێراق له ساڵى 1921 و دابه‌ش كردن و لكاندنى كوردستان به عێراقەوە، ئێمه‌ى كورد ڕووبه‌ڕووى چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و زۆردارى و ئاواره‌بوون بووينه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمه يه‌ك له دواى يه‌كه‌كانى عێراق له پاشايه‌تى تا كۆمارى و ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام له ساڵى 2003 دا. له‌و ماوه‌يه‌دا ده‌يان جار ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رى وڵاتان بووين. تاكو ئێستاش سه‌دان هه‌زار كورد له وڵاتانى ڕۆژئاوا سه‌ريان ناوه‌تەوە و ده‌رفه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ نه‌ڕەخساوه.
به‌ڵام له دواى ساڵى 2003 و پڕۆسه‌ى ڕزگاركردنى عێراق، به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ئاواره‌بوون ده‌ستى پێكرد له عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو مه‌سيحى و عه‌ره‌بى سوونه و كورد و توركمان به‌هۆى زيادبوونى توندوتيژى و به ئامانج گرتنيان له‌لايه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كان و شه‌ڕى تايفى له سه‌رانسه‌رى عێراق.
ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌و ئاوارانه‌ش ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كرد و ئێمه‌ش ده‌رگامان بۆ كردنه‌وه و به‌و په‌ڕى توانامانه‌وه ئاسايش و ئاراميمان بۆ دابين كردن به بێ جياوازى. له ماوه‌ى نێوان 2003 تاكو 2010، زياتر له (600,000) شه‌ش سه‌د هه‌زار ئاواره ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كرد به هه‌موو پێكهاته‌كان:
- (200,000) دوو سه‌د هه‌زار ئاواره‌ى مه‌سيحى و
- و ( 194،474 ) سه‌د و نه‌وت و چوار هه‌زار عه‌ره‌بى سوننه و
- (202،000) كورد و
- (121،000) سه‌د و بيست و يه‌ك هه‌زاريش پێكهاته‌كانى تر وه‌كو كوردى ئێزيدى و فه‌يلى و توركمان هتد.
له‌و ژماره‌يه‌ش نزيكه‌ى (100،000) هه‌زار ئاواره له هه‌موو پێكهاته‌كان به تايبه‌تى مه‌سيحى و عه‌ره‌بى سونه له كوردستان ماونه‌ته‌وه و تاكو ئێستاش له هه‌رێم ده‌ژين. ئه‌وانيتريش ژماره‌يه‌كيان ڕوويانكرده هه‌نداران و ژماره‌يه‌كيشيان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵه‌كانيان له دواى 2010 و باشتربوونى ڕه‌وشى ئاسايش و كه‌مبوونه‌وه‌ى توندوتيژى و تيرۆر.
به‌ڵام له دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له ساڵى 2011، به‌هۆى سياسه‌تى تايفه‌گه‌رى و په‌راوێزخستن، توندوتيژى و كوشتن و تاڵانكردن و له‌ناوبردن زيادى كرد و ڕێگه‌ى خۆش كرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و هاتنى ڕێكخراوى تيرۆرستى داعش، له ده‌رئه‌نجامدا ڕووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترين شه‌پۆلى ئاواره بووينه‌وه و گه‌ورتترين قه‌يرانى مرۆيى ڕووى له ئێمه كرد كه له مێژوودا وێنه‌ى نه‌بووه.
بۆ جارێكى تر، هه‌رێمى كوردستان بووه تاكه په‌ناگه‌ى ئارام بۆ پێشوازى كردن و داڵده‌دانى ئاواره‌كانى ناوخۆ له سه‌رانسه‌رى عێراق به تايبه‌تى له پارێزگاكانى موسڵ و سه‌ڵاحه‌ددين و ئه‌نبار. له ماوه‌ى نێوان 2014 تاكو ئێستا زياتر له 1.8 يه‌ك مليۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕى سۆز و خۆشه‌ويستيه‌وه ده‌رگامان بۆ واڵاكردن و ئاسايش و خزمه‌تگوزاريمان بۆ دابين كردن به بێ جياوازى. له كاتێكدا له‌لايه‌ن حكومه‌تى به‌غدا ڕێگه‌يان پێ نه‌ده‌درا و هاوكارى نه‌ده‌كران بچنه به‌غدا و شاره‌كانى تر.
ئێستا زياتر له 1.3 يه‌ك مليۆن و سێ سه‌د هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆ له هه‌رێم ماون و ئه‌وانى تريش هه‌ندێكيان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانيان و هه‌ندێكشيان ڕوويان كرده وڵاتانى ده‌ره‌وه. هه‌وڵدانيان بۆ كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌رده‌وامه. ئێمه هه‌وڵى ته‌واوماندا بۆ داڵده‌دانى ئاواره‌كان و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له ئازار و مه‌ينه‌تيه‌كانيان كه‌م بكه‌ينه‌وه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.
هاوكات به‌هۆى بڕينى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لايه‌ن به‌غدا و شه‌ڕى داعش و دابه‌زينى نرخى نه‌وت، كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى حكومه‌تى هه‌رێمه، ئێمه ڕووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترين قه‌يران بووينه‌وه كه زۆر نزيك بووينه‌وه له داڕمان، خۆشبه‌ختانه، به خۆڕ‌اگرى هاوڵاتيان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسايشى ناوخۆ و كارمه‌ندانى حكومه‌تى هه‌رێم و به هه‌ندێ هاوكارى سنوردار له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى تاكو ئێستا توانيومانه به‌رده‌وام بين و خزمه‌تگوزارى به شێوه‌يه‌كى سنوردار پێشكه‌ش به‌هه‌موو هاوڵاتيان بكه‌ين به ئاواره و په‌نابه‌رانيشه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێگاى نيگه‌رانيه، حكومه‌تى عێراق تاكو ئێستا وه‌كو پێويست هاوكارى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و ئاواره‌كان نه‌كردووه به‌ڵكو خۆى له‌و به‌رپرسياره‌تيه لاداوه و ته‌واوى ئه‌ركى ئاواره‌كان و په‌نابه‌رانى سوريا كه‌وتۆته سه‌رشانى هاوڵاتيان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ئێستا، قه‌يرانى ئاواره‌ى ناوخۆ زۆر ئاڵۆزه و كێشه‌كه زۆر ڕه‌هه‌ند له خۆ ده‌گرێت وه‌كو ڕه‌هه‌ندى سياسى و ئاسايش و مرۆيى و ئابورى و دارايى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ياسايى و حكومڕانى هتد. بۆيه ئێمه پێشبينى ناكه‌ين له‌دواى نه‌مانى داعش، ئاواره‌كان بتوانن ڕاسته‌وخۆ به لێشاو بگه‌ڕينه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانيان له ناوچه ئازادكراوه‌كان.
شه‌ڕى داعش و شه‌ڕى تايفى، به هيچ شێوه‌يه‌ك متمانه‌ى له نێوان پێكهاته‌كان نه‌هێشتووه و ژێرخانى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان ته‌واو خاپوربووه و سيسته‌مى ئيدارى هه‌ره‌سى هێناوه و زۆربه‌ى ئاواره‌كان هه‌موو ماڵ و سامان و سه‌رچاوه‌ى بژێويان له ده‌ستداوه و ڕه‌وشى ئاسايش به ته‌واوى ئاڵۆزه و هه‌زاران كه‌س په‌يوه‌نديان به داعش كرد و پاڵپشتى ئه‌و ڕێكخراوه تيرۆستيه‌يان كرد و تاوانى زۆر قێزه‌وونيان له دژى هاوڵاتيانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى ئه‌نجامداوه.
سه‌باره‌ت به پڕسى ئاواره‌كان: ئێمه پێمان وايه، چاره‌سه‌رى درێژخايه‌ن، بريتيه له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانيان، ئێمه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له مانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ناكه‌ين نه له هه‌رێم بمێنه‌وه و نه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كۆچ بكه‌ن.
سياسه‌تى ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم زۆر ڕوون و نه‌گۆڕه، ئێمه پێشوازى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كه‌ين و گشت هاوكارى و كارئاسانى پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانيان،
به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره هه‌روا به خۆڕسكى هه‌رگيز ڕوونادات. بۆيه پێويسته به شێوه‌يه‌كى واقيعى سه‌يرى ئه‌و پرسه بكه‌ين و تێگه‌يشتنى ته‌واو و هاوبه‌ش دروست بكه‌ين له نێوان هه‌موولايه‌كدا.
پێويسته زۆر به ووريايى و هه‌ستيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكه‌ين بۆ ڕێگه‌گرتن له تۆڵه سه‌ندنه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ى متمانه له نێوان پێكهاته‌كاندا و هاوكات مسۆگه‌ركردنى سه‌قامگيرى و ئاشته‌وايى و پێكه‌وه ژيانى درێژ خايه‌ن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانمان له حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌باره‌ت به پرسى سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ناوچه ئازادكراوه‌كان، تاكو ئێستا هيچ پێشه‌وه‌چوون نه‌بووه له‌م ڕووه‌وه، ئێمه پێمانوايه، پێويسته ستراتيجى و پلانێكى درێژخايه‌نى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا به به‌شدارى نوێنه‌رى گشت پێكهاته‌كان دابنێين كه گشت بواره‌كان له خۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى شه‌فاف و به‌رپرسياره‌تى به يه‌كه‌وه به هاوكارى ته‌كنيكى و دارايى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى جێ به‌جێ بكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى سه‌قامگيرى يه‌ك جاره‌كى، به‌ڵام تاكو ئێستا هيچ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نه له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و نه له نێوان كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و له نێوان هيچ پێكهاته‌يه‌ك نيه بۆ ئه‌و پرسه گرنگه. ئه‌وه‌ش بۆته جێگاى نيگه‌رانى ئێمه، چونكه به‌م شێوازه‌ى ئێستا پرسى سه‌قامگيرى هه‌رگيز سه‌ركه‌وتوو نابێت و ده‌بێته مايه‌ى په‌رته‌وازه‌يى و ناداد په‌روه‌رى و نايه‌كسانى له پاڵپشتى كردنى پێكهاته‌كان و پشتگوێ خستنى ناوچه‌يه‌ك له سه‌ر حسابى ناوچه‌یەكى تر و زياتر قوڵكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لايه‌نى بڕيار به‌ده‌سته له‌و ناوچانه‌ى له‌لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ڕزگاركراون و ده‌پارێزرێن و ئاسايشيان بۆ دابين كراوه، بۆيه پێويسته گفتوگۆ و ديالۆگى به‌رده‌وام له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به تايبه‌تى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بكرێت ده‌رباره‌ى پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و پڕۆسه‌ى سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێره‌دا، داوا له ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ين، نوێنه‌ر ياخود ڕێكخه‌رى تايبه‌تى خۆيان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست نيشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين گفتوگۆ و ديالۆگى به‌رده‌وام بكه‌ين و به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش دابنێين بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێم.
به‌م شێوازه‌ى ئێستا، له به‌غداوه ناتوانن هاوكارمان بن و بڕيارى تاك لايه‌نه سه‌ركه‌توو نابێت به‌بێ به‌شدارى حكومه‌تى هه‌رێم كه لايه‌نى سه‌ره‌كى و بڕيارده‌ره و پێشه‌نگه له شه‌ڕى تيرۆر و رزگاركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و داڵده‌دانى مليۆنان ئاواره و په‌نابه‌ر و دابين كردنى ئاسايش و پاراستنى هه‌موو پێكهاته‌كان.
نه‌بوونى نوێنه‌رى ڕێخراوه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه بتوانن بڕياربده‌ن يه‌كێكه له ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ديالۆگ و گفتوگۆى به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌و پرسه و ڕێكخستنى هه‌وڵه‌كان و دانانى به‌رنامه‌يه‌كى گشتگير و تۆكمه‌ى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى هه‌وڵى پچڕپچڕ و ناڕێكخراوه‌يى و بێ به‌رنامه‌يى بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرسه گرنگه.
هاوكات بۆ به‌شدارى پێكرنى نوێنه‌رى هه‌موو پێكهاته‌كان و سوود وه‌رگرتن له شاره‌زايى و ئه‌ز‌موون و تواناى دارايى و ته‌كنيكى گشت ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تيه‌كان له پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
هه‌روه‌كو هه‌موولايه‌ك گرنكى به سه‌قامگيرى و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ناوچه ئازاد كراوه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وا پێويسته به‌هه‌مان شێوه گرنگى به سه‌قامگيرى و پاڵپشتى كردنى ئه‌و پارێزگايانه بدرێت كه زۆر زيانيان به‌ركه‌وتوو و قوربانى زۆرياندا به‌هۆى شه‌پۆڵى ئاواره و په‌نابه‌ران وه‌كو هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى و كه‌ركوك هتد. واتا دادپه‌روه‌رى نيه، ئه‌م پارێزگايانه به ته‌نيا جێ بهێڵدرێن دواى داڕمانى ته‌واوى ژێرخانيان به‌هۆى ميواندارى كردن له‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ر، بۆيه پێويسته پڕۆسه‌ى سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه گشتگيربێت ته‌واوى پارێزگاكان و پێكهاته‌كان بگرێته‌وه به بێ جياوازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان له‌سه‌ر حيسابى دانيشتوانى ئه‌و پارێزگايانه نه‌بێت.
له كۆتاييدا، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه به‌م شێوازه‌ى ئێستا، پڕۆسه‌ى سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌بێ دانانى به‌رنامه‌يه‌كى گشتگيرى هاوبه‌ش به به‌شدارى هه‌موولايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه مۆدێلى مه‌ركزيه‌ت و بڕياردان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌رەسى هێناوه.
بۆيه ئێمه زۆر به گرنگيه‌وه سه‌يرى ئه‌و كۆنفڕانسه ده‌كه‌ين و له كاتێكى زۆر گونجاو سازكراوه بۆ ديراسه‌تكردنى گشت كێشه و به‌ربه‌ست و ته‌حديه‌كان له هه‌موو ڕووێكه‌وه. ئومێده‌وارم به شێوه‌يه‌كى زانستى ديراسه‌تى قه‌يرانى ئاواره‌كان بكرێت و پێشنيارى واقيعى و عەمەلى بخرێته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين سووديان لێى وه‌ربگرين بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى درێژخايه‌ن و يه‌كجاره‌كى، ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشته‌وايى بونيادبنێينه‌وه بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كان.
كۆتايى به شه‌ڕ و ئاشووب و تيرۆر بهێنرێت و ئاينده‌يه‌كى گه‌ش بۆ هه‌مولايه‌ك مسۆگه‌ر بكه‌ين له‌سه‌رانسه‌رى عێراق. دووباره زۆر سوپاستان ده‌كه‌ين و هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازين و ئومێده‌وارين ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌رئه‌نجامى باشى لێ به‌رهه‌م بێت.
دووباره هه‌موولايه‌كتان به‌خێر بێن . . .
زۆر سوپاس