ڕۆژی پێنجشەممە 18ی مایس 2017، پارێزگای دهۆك و ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی (GIZ) یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە وەك بەشێك لە بەرنامەی قودرە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا پارەی بۆ تەرخانكراوە و فهرمانگهى GIZی ئەڵمانی جێبەجێیان دەكات.
جێگری پارێزگاری دهۆك و نوێنەری ڕێكخراوی GIZ و بەڕێوبەری نووسینگەی دهۆكی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و بەڕێوبەرانی گشتی چەند فەرمانگەیەكی حكومی لە پارێزگای دهۆك ئامادەی ڕێوڕەسمەكە بوون.
ئەو پڕۆژانەی لەلایەن GIZ هاوكاری و جێبەجێ دەكرێن بریتین لە پێشكەشكردنی ڕاهێنان و پێدانی هۆشداری بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی و پڕۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانى سهرهكى لهلايهن بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانی و دابینكردنی بگوڕێ كارەبا بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبا و دابینكردنی بۆڕی ئاو بۆ جوتیاران لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری دهۆك.
پێشینەی یەكەمی ئەو پڕۆژانە لە هەفتەی داهاتوو وەردەگیرێت و دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنیان.
قودرە پڕۆگرام: وهڵامدانهوهی هەرێمییە، بودجەکەی لەلایەن (سندوقی متمانهی هەرێمی سەر بە یهکێتی ئەوروپا بۆ وڵامدانەوەی قەیرانەکانی سوریا، سندوقی مهداد 'Madad' هەروەها وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی ئابوری و پهرهپێدان "BMZ" ) دابین کراوە کە هەوڵ دەدات بۆ بەهێزکردنی توانای بژێوی پەنابەرانی سوری و ئاوارەکانی ناوخۆ و کۆمەڵگەی میواندار بۆ وڵامدانەوەی قەیرانەکانی عێراق و سووریا.