٢١ ئایار
هەولێر
له‌ميانه‌ى سه‌ردانى شاندى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكايه‌تى د. گونته‌ر كرينگ، بريكارى وه‌زاره‌ت و به‌رپرسى مه‌له‌فى ئاژانسى ته‌كنيكى ئه‌ڵمانيا له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێز كڵاوش بوشموله‌ر به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى له ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوكارى ته‌كنيكى ئه‌ڵمانيا و به‌رپرسى به‌رنامه‌كانى ئاژانسى ناوبراو له هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز كريستۆفه‌ر جێگرى كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ناوخۆ كريم سينجارى كۆبوونه‌وه كه به‌ڕێز هۆشنگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان تيايدا ئاماده‌بوو.
به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ شاندى ميوانى به‌گه‌رمى به‌خێرهێنا و به‌ناوى گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێم سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ هه‌موو هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازى و ته‌كنيكى كه پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه و هه‌روه‌ها به تايبه‌تى سوپاسى ئاژانسى فيبدڕاڵى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى سه‌ركه‌وتووه‌ى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان دروست كردووه و گووتى ئێمه زۆر رازين و خۆساڵين به‌و هه‌ماهه‌نگيه و به ئاستى هاوكارى ته‌كنيى ئاژنسى فيدڕاڵى له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و داواى كرد به‌رده‌وام بن له‌و هاكارييه به تايبه‌تى له بوارى جێى به‌جێى كردنى پلانى ستراتيجى بۆ دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يران و كاره‌ساته‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ره‌وشى مرۆيى و ئاسايش و ئابورى پێشكه‌ش به شاندى ميوان كرد و هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له بوارى مرۆيى و چاكسازى و بوژانه‌وه‌ى ئابورى له هه‌رێمى كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێز د. گونته‌ر مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌يان روونكرده‌وه و گووتى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى چاڵاكى و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى فيدڕاڵى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له بوارى مرۆيى و هه‌روه‌ها باسكردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان ئاژانسى ناوبراو و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
هره‌وه‌ها سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولاى كرد و گووتى ئێمه خۆشحاڵين به ئاستى ئه‌و هاوكارييه و پێمان خۆشه به‌رده‌وام بين بۆ هاوكاريكردنتان بۆ دامه‌زراندنى سيته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان و بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى حاڵه‌تى فرياكه‌وتن له ئاينده‌دا.