دوینێ دووشەممە، دکتۆر عمر ئەلکەندەری، كونسوڵى گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەولێر، سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی کرد و لەلایەن هۆشەنگ محمد بەڕێوەبەری گشتی ناوەند پێشوازی لێکرا و پرسە هەنووکەییەکانی قەیرانی مرۆیی و پێدوايستيهكانيان تاووتوێ کرد.
مەبەستی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر تەحەدییە هەنووکەییەکانی قەیرانی مرۆیی و ڕێگاکانی چۆنيهتى زياتر بهرهوپێش بردنى هەماهەنگی لەنێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و كونسوڵگهرى گشتى کوێت بۆ باشتر سوودبینین لەو هاوکارییە مرۆییانەی دهولهتى كوێت بە مەبەستی پاڵپشتی ئاوارەکانی هەرێم و موسڵ پێشکەشی دەکات.
بەڕێز هۆشەنگ محمد، بە گەرمی بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد بۆ ناوەند و پوختەیەکی پێدان سەبارەت بە پرسە لەپێشینە مرۆییەکان و ئەو میکانیزمانەی (JCC) جێبەجێی کردووە بۆ مسۆگەرکردنی وڵامدانەوەیەکی کاریگەر بۆ قەیرانى مرۆیی و بارە لەناکاوەکان له ئايندهدا.
هەروەها بهڕێزيان تیشکی خستە سەر کێشەی کەمی خۆراک لەنێو ئاوارەکان دا، لە کاتێکدا بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) ژمارەی سوودمەندبووانی پارە بەرامبەر خۆراکی بە رێژەی (٪٧٠) کەمکردووەتەوە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست. بۆ ئهو پرسه بەڕێز هۆشەنگ داوای لە كونسوڵى گشتی كوێت کرد کە هاوکاری دابین بکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و ڕێگرتن لە ڕوودانی نەهامەتی کەمی خۆراک لەنێو ئاوارەکان دا.
لە لایەن خۆیەوە بهرێز دکتۆر عمر ئەلکەندەری، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵەی (JCC) دەربڕی لە پشتگیری و کارئاسانى و هەماهەنگی کردن لهگهڵ كونسوڵگهرى ناوبراو بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی، و ئەوەشی باس کرد کە لە ئاستی هاوکاری نێوان هەردوو لا خۆشحاڵ و ڕەزامەندە.
بهڕێز دكتور ئەلکەندەری ئاماژەی بەوەش کرد کە ههوڵدهدهن پشتگیری هەندێک لەو خێزانە ئاوارانە بکەن کە بڕە خۆراکیان لە لایەن بەرنامەی خۆراکی جیهانییەوە لێ بڕاوە.