كردنەوەی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بۆ ٤٠٠ خێزان لە شنگال كه‌ له‌لايه‌ن ناوه‌ند بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌

ڕۆژی پێنجشەممە 27ی تەمموز، هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بە فەرمی پڕۆژەیەكی ئاویان لە گوندی ئوسفیان لە قه‌زاى شنگال كردەوە. پڕۆژەكە ئاوی خاوێنی خواردنەوە بۆ 400 خێزانی گوندەكە و ئاوارەكانی كەمپی شەرفەدین دابین دەكات.

لە مەڕاسیمه‌كه‌دا، خەڵكی ئاوايى سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان  (JCC) ده‌ربڕى بۆ دابين كردنى بودجه‌ بۆ ئەو پڕۆژەیە چونكە بە گووتەی خۆیان پێشتر كێشەی كەمی ئاویان هەبوو و بە گەیاندنی ئاو بۆ گوندەكەیان ئێستا دەتوانن ژیانێكی ئاسایی لە گوندەكەیان بەسەرببەن. مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال له‌ ميانه‌ى مه‌راسيمه‌دا سوپاسى وه‌زيرى ناوخۆ و  JCC كرد بۆ هاوكاری و هەماهەگی بەردەوامیان بۆ خەڵك و ئیدارەی شنگال. هەروەها تیشكی خستە سەر پلانی ستراتیژی ئاوەدانكردنەوەی شنگال بۆ دوو ساڵی داهاتوو كە لەلایەن ئیدارەی شنگال و بە پشتگیری JCC ئامادەكراوە.

 

لای خۆیەوە هۆشەنگ محمد بە نوێنەرایەتی وەزیری ناوخۆ دووپاتیكردەوە لە بەردەوامی پشتیوانی و هەماهەنگی JCC لەگەڵ ئیدارەی شنگال و ئاسانكاریكردن بۆ پڕۆژەكان و یارمەتیدانی هەموو هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ شتگیریكردنی ئاوارە گەڕاوەكانی قەزای شنگال و ئاوادانكردنەوەی ناوچەكە.

 

 كۆمەكی ئەو پڕۆژەیەی JCC لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا دابینكرابوو بۆ یارمەتیدانی ئێزدییەكان و JCC لەڕێگەی ئیدارەی شنگال كۆمەكی ئەو پڕۆژەیەی كرد كە یەكێك بوو لە پێداویستییە سەرەكییەكانی خەڵكی ئەو ناوچەیە. پڕۆژەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن قایمقامی شنگال جێبەجێكرا.

 

 

 

 

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!