ڕۆژی سێشەممە 8ی ئابی 2017، به‌ڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان (JCC) پێشوازی كرد لە بەڕێز هاوڕێ ئیحسان سەرۆكی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و شاندێكی یاوەری لە نووسینگەی سەرەكی ناوەند لە هەولێر.
مەبەستی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئاستەنگە هەنووکەییەکانی قەیرانی مرۆیی و ڕێگاکانی چۆنيه‌تى زياتر به‌ره‌وپێش بردنى هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی بۆ باشتر سوودبینین لەو هاوکارییە مرۆییانەی پێشكەش بە ئاوارەكان دەكرێن لە هەرێمی كوردستان.
هەردوولا باسیان لە گرنگی پەرەپێدان و بەردەوامی هەماهەنگی كردووە بۆ زیاتر خزمەتكردن بە ئاوارەكان پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆیان. هەروەها باسیان لە چۆنییەتی هاوكاریكردنی ئەو ئاوارەنە كرد كە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە ئازادكراوەكان.
هه‌ر له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، هۆشەنگ محمد، بە نوێنەرایەتی به‌رێز وه‌زيرى ناوخۆ و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان سوپاسنامه‌يه‌كى پێشكه‌ش به به‌ڕێز هاورێ كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه مرۆييه‌كانيان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی لەیارمەتیدانی ئاوارە و په‌نابه‌ر و هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتاييدا به‌ڕێز هاوڕێ سوپاس و پێزانينى خۆشى پێكه‌ش به ناوه‌ند و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد بۆ ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واويان له‌گه‌ڵ لقى مانگى سورى عێراقى و دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر زياتر خزمه‌تكردن و هاوكارى كردنى ئاواره و په‌نابه‌ران و هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان.