دەوڵەتی کوێت بەردەوامه‌ لە دابینکردنی هاوکاریی مرۆيى پێویست بۆ ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٧، دەوڵەتی کوێت هاوکاریی مرۆیی ڕاستەوخۆی دابین کرد بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری کردنی ئاوارەکانی موسڵ لە هەرێم.

لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بەڕێز هۆشەنگ محمد و دکتۆر عمر ئەلکەندەری، كونسوڵى  گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەولێر، هاوکاریی مرۆییەکە ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لەڕێی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانەوە.

 هاوکارييه‌ مرۆییەکەی کوێت پێکهاتبوو لە (٥٥) تەن دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی کوێت بۆ پشتگیری کردنی ئاوارەکانی ناو هەرێم.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز هۆشەنگ محمد، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵک و حکومەتی دەوڵەتی کوێت دەربڕی بۆ هاوکارییە مرۆییە بەردەوامەکانیان و بەخشندەییان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئاوارەکان.

 شايانى باسه‌، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی دابەشکردنی دەرمانەکان دەکات لەنێو کەمپی ئاوارەکان و نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و موسڵ.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی موسڵەوە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧. دەوڵەتی کوێت بەردەوامە لە دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی فریاگوزاری وەکو دەرمان و ئەمبوڵانس و بنیادنانی قوتابخانە و نۆرینگە، هەروەها دابەشکردنی سەلەی خۆراک بەسەر ئاوارەکاندا.

 

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!