لهسهر داواى سهرۆك وهزيرانى حكومهتى ههرێمى كوردستان، شاندێكی ئیتاڵی كە پێكهاتبوون لە سێرێنا مورۆنی كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر و تیمێكی ئەندازیارانی كۆمپانیای ترێڤی ڕۆژی سێشەممە سەردانی شاری دەربەندیخانیان كرد كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی مانگی ڕابردوو زیانی بەركەوتبوو. سەردانەكە لەلایەن نووسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی ڕێكخرابوو.
بەڕێوبەری نووسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بهڕێز بابەڕەسول كە یاوەری شاندەكەی دەكرد ڕایگەیاند كە شاندەكە لەلایەن قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان و تیمی ئەندازیارانی بەنداوەكە پێشوازییان لێكرا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ڕەوشی دەربەندیخان و بەنداوەكەی كە بەهۆی بومەلەرزەكەی 12ی تشرینی دووەم زیانیان پێگەیشتبوو.
تیمی ئەندازیارانی كۆمپانیای ترێڤی سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان كرد بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر بەنداوەكە كەوتوون، بۆ ئەم مەبەستەش تیمەكە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ڕەوشی بەنداوەكە لە داهاتوو.
شاندی ئیتاڵی هەروەها سەردانی سەنتەری شاری دەربەندیخان و ئەو خێزانانەیان كرد كە یارمەتی مرۆیی ئیتاڵیان بەدەست گەیشتووە. شاندەكە گەشتێكیان بەنێو شار كرد كە ژمارەیەكی زۆر خانوو ڕووخاون و زەرەرمەندبوون.
دوای ئەو بوكەلەرزەیەی بە 7.2 پلەی ڕێختەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بە تایبەتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان حكومەتی ئیتاڵیا هاوكاری مرۆیی خێرایی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكرد بۆ وەڵامدانەوەی كارەساتی بومەلەرزە. هاوكارییەكانی ئیتاڵیا پێكهاتبوون لە دەرمان و فریاگوزاری تەندروستی سەرەتایی و خێمە و بەتانی و چەندی پێداویستییەكی تری سەرەتایی خێرا.