ڕۆژی دووشەممە بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوهبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان پێشوازی كرد لە خاتوو سێرێنا مورۆنی كونسوڵی گشتی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر و بەڕێز دانیێلی ڕاڤۆیلی، بەڕێوبەری بەشی بەرنامەكان لە ئاژانسی ئیتاڵی بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی، بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی قەیرانی مرۆیی ئێستا و پێداويستيه لە پێشینەكان بۆ ئاوارەكان و ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی 12ی تشرینی دووەم زەرەرمەندبوون.
بەڕێز هۆشەنگ پوختەیەكی پێشكەشكرد دەربارەی پێداویستییەكان و كەم و كورتییەكان لە نێوانیشیان پێداویستی زستانە و پێداویستی كەلوپەلی پزیشكی و ڕەوشی خراپی ئاوارەكان بەتایبەتیش ئاوارەكانی كەركوك و خورماتو و ناوچەكانی دیكەی لەم ماوەیە خەڵك لێی ئاوارەبوون.
لە كۆبوونەوەكەدا خاتوو سێرێنا تیشكی خستە سەر هەماهەنگی باشی نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و كونسوڵگەری وڵاتی ئیتاڵیا بۆ هاوكاری كردنی ئاوارەكان و خەڵكی لێقەوماو. ئاماژەی بەوەشدا كە پارەی زیاتر دابین دابين كردووه بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان و لێقەوماوانی كارەساتی بومەلەرزەكە.
بەڕێز هۆشەنگ بەناوی وەزیرارهتى ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی خاتوو سێرێنای كرد بۆ ڕۆڵی گرنگی و هەماهەنگی بەردەوام و هەروەها بۆ هاوكارییە مرۆییە بەردەوامەكانی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی نەهامەتییەكانی ئاوارەكان، بەتایبەتیش وەڵامدانەوەی خێرای وڵاتی ئیتاڵیا بۆ كارەساتی بومەلەرزە.
هەردوولا ڕەزامەندبوون لەسەر ئامادەكردنی لیستێك لە پێداویستییە لە پێشنیەكان بۆ ئەوەی بدرێت بە كونسوڵگەری گشتی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ ئەوەی دابينى بكهن بۆ پڕكردنەوەی پێداويستيهكان.