12ی كانوونی یەكەم
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێز كەریم شنگالی پێشوازی لە باڵیۆزی سۆنگ وونگ-یەوب كۆماری كۆریای باشوور لە عێراق كرد.
بەڕێز سۆنگ سوپاسگوزاری خۆی پێشكەشی خەڵك و حكومەتی كوردستان دەربڕی بۆ تێكشكاندنی داعش و ستایشی سیاسەتی میواندۆستی و سەخاوەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی كردن لە ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەرانی سوریا. هەروەها ڕایگەیاند كە وڵاتی كۆریا بودجەیەكی تایبەتی تەرخانكردووە بۆ دابینكردنی دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان و وەك هەوڵێك بۆ پشتیوانی كردن لە حكومەتی هەرێم لە هەوڵەكانی بۆ بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر بۆ ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ.
لە كۆبووەنەوەكە بەرێز شنگالی پوختەیەكی پێشكەشكرد دەربارەی كێشە هەنوكەییەكان لە نێوانیشیاندا قەیرانی مرۆیی و پێداویستیەكان و كارە لەپێشینەكان بۆ ئاوارەكان. لە مەراسیمێكی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ، وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی كۆریا یاداشتنامەیەكی كەمەكبەخشینیان ئیمزا كرد كە پێك دێت لە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بە گوژمەی 300,000 دۆلاری ئەمریكی.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بەرپرسیارەتی دابەشكردنی ئەو كەلوپەلانە بۆ ئاوارەكان لە ئەستۆ دەگرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەماهەنگی نێودەوڵەتی كۆریا (كۆیكا) و نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكان و وەزارەتی تەندروستی.
لە ئێستادا، هەرێمی كوردستان 270,000 پەنابەری سوری و 1.2 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی عێراق لەخۆدەگرێت. حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2012 تاوەكو ئێستا بەردەوامە لە پێدان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئاوارە و پەنابەران.