ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان تاوتوێی ڕەشنووسی ژووری بەڕێوەبردنی كارەسات و قه‌يرانه‌كان دەكات

دوا به‌دواى په‌سندكردنى پلانى ستراتيجى بۆ دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌رێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به‌ بڕيارى ژماره‌ (110) له‌ 14/5/2017، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان وێركشۆپێكى تايه‌بتى رێكخست له‌گه‌ڵ تيمى ته‌كنيكى هاوبه‌ش كه‌ له‌ نوێنه‌رى ژماره‌يه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌ پێكهاتووه‌ دەربارەی پێداچوونه‌وه‌ بە ڕەشنووسی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان لە هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە هەوڵەكانی دامەزراندنی سيسته‌مى به‌رێوه‌بردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يران و كاره‌ساته‌‌كان له‌ هه‌رێم.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌، بەرێز هۆشنگ محمد، بەڕێوه‌بەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، سوپاسی تيمى ته‌كنيكى هاوبه‌شى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيان، دواتر  كورته‌يه‌كى له‌باره‌ى میكانیزمی كاركردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان و ئەزموونی وڵاتان و ئامانج و مه‌به‌ست و قۆناغه‌كانى دامەزراندنی ئەو ژووەری خسته‌ ڕوو له‌گه‌ڵ باسكردنی ڕۆڵى دام و دەزگاكانی تری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان.

دواتر به‌شداربووان چه‌ندين بۆچوون و سه‌رنج و پێشنيارييان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌ندكردنى زياترى ره‌شنووسى ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان ، ڕه‌شنووسه‌كه‌ له‌لايه‌ن تيمى ته‌كنيكى په‌ندكرا و بڕياردرا دواى ئه‌وه‌ى تيمى ناوه‌ند پێشنيار و سه‌رنج و تێبينيه‌كان جێبه‌جێ بكات و رشنووسى پلانه‌كه‌ بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكاييه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بۆ په‌سندكردنى و بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌‌ بوارى كارپێكردنه‌وه.

مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندنى ئه‌و ژووه‌ره‌ بۆ به‌ سيسته‌مكردنى به‌ڕێوه‌بردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كانه‌ له‌ ئاستى هه‌رێمى كوردستان و ئاستى پارێزگاكان كه‌ پێكدێت له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و شيكارى بۆ مه‌ترسيه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ و ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ رێگه‌گرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى قه‌يران و كاره‌ساته‌كان له‌سه‌ر ژيانى هاوڵاتيان و ژێرخانى ئابورى و كاروچاڵاكى هاوڵاتيان و ژينگه‌.

شايانى  به‌ڕێزان  حاكم سالم ابراهيم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ياسايى له‌ وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى، يوسف سورچى بەرێوبەری گشتی لە وەزارەتی په‌روه‌رد و فێركردن، د. خالد على بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی،  فازڵ ابراهيم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى، ارجمان تحسین بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، خاتوو نەرمین احمد بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كاروان ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه و عميد ره‌مه‌زان سه‌رۆكى په‌يمانگاى به‌رگرى شارستانى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بەڕێوه‌بەرانی نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی  و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و  نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان (UNDP) و (UNOCHA) به‌شداربوون له‌ وێركشۆپه‌كه‌.

 

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!