ڕۆژی یەك شەممە 18ی ئازاری 2018 ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ چۆنيه‌تى به‌هێزكردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له نێوان تۆڕى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان و زياتر به‌دامه‌زراوه‌يى كردنى كاره‌كانى ناوه‌ند بۆ دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌رێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به بڕيارى ژماره (110) له 14/5/2017 په‌سندكراوه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه، بەرێز هۆشنگ محمد، بەڕێوه‌بەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، كورته‌يه‌كى له‌باره‌ى میكانیزمی جێبەجێكردنی پلانى ستراتيجى و ئەزموونی وڵاتان و ئامانج و مه‌به‌ست و قۆناغه‌كانى دامەزراندنی ئەو سیستەمەی خسته ڕوو له‌گه‌ڵ باسكردنی ڕۆڵى نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان و دام و دەزگاكانی تری حكومەتی هەرێمی لە جێبەجێكردنی پلانە ستراتیژییەكە.
دواتر به‌شداربووان لە ناوەند و نووسینگەی پارێزگاكان و ئیدارەكان چه‌ندين بۆچوون و سه‌رنج و پێشنيارييان خسته‌ڕوو دەربارەی گرنگترین دەستكەوتە بەدەستهاتووەكان و بەرنامە و كارە لە پێشینەكان بۆ 9 مانگی داهاتوو هەروەها بیروڕا ئالوگۆڕكرا دەربارەی چۆنيه‌تى كاركردنی پێكەوەیی و پشتگيرى كردنى پلانى ستراتيژى و به‌ره‌وپێشبردنی و دامەزراندنی تۆڕێكى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يران و كاره‌ساتى به‌هێز له حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان.
ژماره‌يه‌ك پێشنيار و راسپارده گه‌ڵاڵه‌كران بۆ ئه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بكرێن بۆ باشتركردن و به‌دامه‌زراوه‌يى كردنى راپه‌ڕاندن و وه‌ڵامادنه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
شايانى باسه بەڕێوه‌بەرانی نووسینگەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و كارمەندانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و نوێنه‌رى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان (UNDP) به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كەدا.
هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تى پشتگيرى و هاوكارى ته‌كنيكى و دارايى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و جێ به‌جێ كردنى پلانى ستراتيجى 2017-2020 بۆ دامه‌زراندنى سيسته‌مى وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان له كوردستان وه‌كو به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان (UNDP) و فه‌رمانگه‌ى په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا (DFID) و ئاژانسى فرياكه‌وتنى مه‌ده‌نى سويدى (MSB) و ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوكارى ته‌كنيكى ئه‌ڵمانيا (THW) و فه‌رمانگه‌ى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا (GIZ).