ڕۆژی دووشەممە 15ی ئۆكتۆبەر، وەزیری ناوخۆ بەڕێز كەریم سنجاری پێشوازی كرد لە بەڕێز پارك یەنگ-كیو كونسوڵی گشتی كۆریا باشوور بهڕێز سۆنگ بام شين، جێگرلا باڵيۆزى كۆريا له بهغدا و بهرێز جيكاب موون، پاشكۆى سهربازى له بهغدا. لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا باسیان لە ڕەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان كرد.
دواتر لە مەراسیمێكدا نامهيى بهخشينى هاوكارییە مرۆییەكان كە پێكهاتبوون لە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی كە لەلایەن حكومەتی كۆریای باشوور دابینكرابوو بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان لهلايهن بهڕێز وهزيرى ناوخۆ و كوسنڵى گشتى كۆريا واژوكرا. بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی خەڵك و حكومەتی كۆریای كرد بۆ هاوكاری بەردەوامیان بۆ هەرێمی كوردستان. هەروەها گووتی ئەو هاوكارییە مرۆییانە زۆر پێویستن و هاوكارییەكی باش دەبێت بۆ ئاوارە و پەنابەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان.
شايانى باسه، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵگەری وڵاتی كۆریا كاری دابەشكردنی كەلوپەل و دەرمانەكان دەكەن به ههماههنگى لهگهڵ وهزارهتى تهندروستى.
هاوكارییە تەندروستییەكان بە گوژمەی 300 هەزار دۆلار لەلایەن وڵاتی كۆریا دابینكراوە و پێك دێت لە دەرمان و كەلوپەلە پزیشكییە هەرە پێویستيەكان. شایەنی باسە ئەوە چوارەمین ساڵە وڵاتی كۆریا ئەو هاوكارییە پزیشكییانە دابین دەكات وەك پاڵپشتییەك بۆ هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاری كردنی ئاوارە و پەنابەران لە بواری كەرتی تەندروستی .