چوارشەممە 26/12/2018 بە مەبەستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى ره‌وشى مرۆيى ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئاسانكاریكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاوارەكان بۆ زێدى خۆيان ليژنه‌ى باڵاى راوێژكارى نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵیی بەغدا يازه‌ده‌يه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدا بە سەرپەرشتیی بەڕێزان كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و دكتور مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵیی عێراق.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی رەوشی ئاوارەكانی شاری موسڵ و ناوچه‌كانى تر له هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا و گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى بارودۆخى ناوچه ئازادكراوه‌كان و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و چۆنيه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه باسكران. كۆبوونه‌وه شيكردنه‌وه‌ى بۆ ژماره‌يه‌ك بژارده كرد بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام بدرێت و ئاواره‌كان به ئاره‌زوومه‌ندانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
دواتر كۆبوونه‌وه تيشكى خسته سه‌ر پێويستى ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێويستى به‌رده‌واميدان به دابين كردنى هاوكارى مرۆيى و خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى وه‌كو كاره‌با و خێمه و خۆراك و په‌روه‌رده و نه‌وتى سپى و خه‌رجى ئيداره‌دانى كه‌مپه‌كان تاكو ره‌وشه‌كه له‌بارده‌بێت و بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
له كۆتاييدا، ژماره‌يه‌ك راسپارده و پێشنيار ئاماده‌كران بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بكرێت بۆ په‌سندكردنى و دواتر به‌يه‌كه‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جێ به‌جێ بكرێن له به‌رژه‌وه‌ندى ئاواره‌كان.
شايانى باسه بەڕێزان بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پارێزگاری نەینەوا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌رى تر‌ى په‌يوه‌ندار له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداربوون.