حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی ١,٩$ مليار هەیە بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریيە سەرەتايیەکانی هاوڵاتیان و دابین کردنی پێداویستیەکانی ئاوارە و پەنابەرە سووریەکان لە هەرێمی کوردستان.
وەک دەستنیشانکراوە، ڕێژەی ئاوارەبوون بەردەوام بوو لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ و تاوەكو ئێستاش خەڵک ناچارن بە بەجێهێشتنی شوێنەکانیان بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خراپی بژێوی ژیانیان، كە ڕوودەكەنە هەرێمی کوردستان. لە ٢٠١٨، نزیکەی ٣٢،٢٨٢ ئاوارە و پەنابەر گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان. بە نزیکەیی ٢٨،٤٨٧ کەس لەوانە ئاوارە بوون وە ٣،٧٩٥ کەسیش پەنابەری سووری بوون.
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٤٩,٦٣٩ پەنابەری سووری و ٢٠,٥٧٥ پەنابەری تورکی و ١٣,١٦٢ و پەنابەری ئێرانی و ٧٥٦ پەنابەری فەلەستینی لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها ٣٧٪ لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان ٣٨ کەمپە. ٥٠٪ ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر دەژین، ٣١٪ لە پارێزگای دهۆک، وە ١٩٪ لە پارێزگای سلێمانی.
بۆ زانیاری زیاتر لێرە كلیك بكە.