ڕۆژی یەكشەممە 15ی شاندێكی ڕێكخراوی Church of Jesus Christی ئەمریكی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ئێلدەر ئەنتۆنی پێركینس بە ڕێوبەری جێبەجێكار و بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و بۆیس فیتزگیرالد به‌ڕپڕۆسى به‌رنامه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرنەكانیان كرد و لەلایەن بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوبەری گشتی ناوەند پێشوازییان لێكرا.
بەڕێز هۆشەنگ، بەڕێوبەری گشتی ناوەند، بەخێرهاتنی شاندی مێوانی كرد و پوه‌خته‌يه‌كى له سه‌ر كار‌و چاڵاكيه‌كانى ناوه‌ند و ره‌وشى مرۆيى ئاواره و په‌نابه‌ران خه‌سته‌روو بۆ شاندى ميوان و هاوكات سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيانى كرد بۆ هاوكارى مرۆيى به‌رده‌واميان و ئامادەیی ناوەندیشی ڕاگەیاند بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییە پێویست بێت.
لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا باسیان لە ڕەوشی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان كرد. هەروەها باسی باشتركردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان ناوەند و ڕێكخراوی Church of Jesus Christ كرا بە مەبەستی زیاتر هاوكاری كردنی ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ.
ڕێكخراوی ناوبراو هەر لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی مرۆیی لە عێراق و هاتنی بە لێشاوی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ.