بە سەرپەرشتی به‌رێز وەزیری ناوخۆ ئەنجوومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە 24ی ئەیلول 2019، ئەنجومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ كۆبووەوە.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەڕێز  وه‌زيرى ناوخۆ به‌خێرهاتنى ئه‌ندامانى كرد بۆ يه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له‌ كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڕێزييان به‌ گرنگيه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى ئه‌نجومه‌نى كرد و هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌ نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن به‌ گرنگ زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كان به‌ تايبه‌ت له‌ بوارى مرۆيى. هاوكات دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسياره‌يه‌تيه‌كى زۆر گه‌وره‌ى له‌سه‌ر شانه‌ بۆ هاوكاريكردن و خزمه‌تكردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و رێكخستنى هه‌موولايه‌نه‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى پێشكه‌توو وه‌كو ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ و ئيداره‌دانى كه‌مپه‌كان و دابين كردنى ئاسايش و پاراستن و كۆمه‌ڵايه‌تى و پێكه‌وه‌ژيان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

دواتر بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەرێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، پوختەیەكی لەسەر ڕەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و پێداویستی و كەم و كورتییەكان  پێشكه‌ش كرد و تیشكی خستە سەر كار و چاڵاكییەكان و پلانی داهاتووی ناوەند بۆ باشتركردنی ڕەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران.

لە كۆبوونەوەكەدا چاڵاكی و پلانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو سەبارەت بە پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە نوێنەرانی وەزارەتەكانی بەشدار لە ئەنجومەنی ناوەند پێداویستییەكانی تایبەت بە بواری وەزارەتەكانيان خستەڕوو و چەند سەرنج و پێشنیارێكیان پێشكەش كرد بۆ زیاتر بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەت بە ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ بكرێت لە هەرێمی كوردستان.

كۆبوونەكە گەڵاڵەی پلانێك كرا بۆ دیاریكردنی پێداویستییە مرۆییەكانی ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگای خانەخوێ بۆ ئەوەی بتوانرێت بخرێتە به‌رده‌ست لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتە كۆمەك بەخشەكان. هاوكات ژماريه‌ك بريار و رسپارده‌ په‌سندكران بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى و باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و حكومه‌تى عێراق.

شايانى باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌جا نوێنەرانی وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و بارزگانی و پیشەسازی و تەندروسی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پەروەردە و شارەوانی و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوێنه‌رى پارێزگاكان ئامادەبوون.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!