هەرێمی كوردستان لە ئێستادا زیاتر لە ١ ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە خۆی دەگرێت كە دەكاتە ١,٠٤٢,٤٦٢ ئاوارە و ٢٥٢,٣٨٦ پەنابەر.
پەنابەرانی سوریا:
Ù¡-(١١٤,Ù£ خێزان , ٥٣٨,١٥ تاکە کەس) پەنابەری سوری هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. زۆربەی ئەوانەی Ú©Û• هاتوون بە شێوەیەکی نا ڕەسمی Ù„Û• ڕێگای هەدوو گوندی سØÛŽÙ„Û• Ùˆ ئەلوەلید Ù„Û• سەر سنوور Ù„Û• سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای سوریا – ڕۆژئاڤا Ù„Û• ڕێکەوتی Ù© تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
٢- (٣٨ خێزان , ١٦٨ تاکە کەس) پەنابەری سوری گەراونەتەوە بۆ سوریا.
٣-ئەو پەنابەرانەی سوریا کە تازە هاتوون و تۆمارکراون، ٤٩% خێزانن، ٥١% ڕەگەزی نێرن و ٥١% منداڵن.
٤-بەدەر لە کۆی گشتی ژمارەی ئەو ئاوارە سوریانەی کە هاتوون زیاتر لە ١٢،٣٩٥ پەنابەر لە کەمپی بەردەڕەش نیشتەجێکراون، زیاتر لە ٢،٠٣٣ پەنابەری نوێ لە کەمپی گەویلان نیشتەجێکراون، ١٨٢ پەنابەری نوێ لە کەمپی دۆمیز نیشتەجێکراون و هەروەها نزیکەی ٢٠٠٠پەنابەر چوونەتە نێو شارەکان.
٥-ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە ڕۆژانە دێنە هەرێمی کوردستان ڕوو لە کەمبوونەوە دایە بەڕێژەی ١٥٠-٢٠٠تەکەکەس لە ڕۆژێکدا.
٦- ئەو پەنابەرە سوریانەی کە تازە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەر سنوورەکان لەناوخۆی سوریا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ تووندی ئەمنی دەبنەوە و ڕیگری لە چوونەدەرەویان دەکرێت و هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کە لە ناوخۆی سوریا بۆ هەر کەسێک بڕی ٢٥٠دۆلاریان داوە بە قاچاخچیەکان تاوەکو یارمەتیان بدەن بگەنە سنورەکان.
ئاوارەکانی عێڕاق:
٧- (٣٠١ خێزان , ٣٣٩,١ تاکە کەس) ئاوارەی عێڕاقی گەڕاونەتەوە بۆ کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان.
٨- (٤٧٦ خێزان , ٥٤١,٢ تاکە کەس) ئاوارەی عێڕاقی کوردستانیان جێهێشتووە بەشێکیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان یاخود کۆچیان کردووە بۆ وڵاتێکی تر.
بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم دوو وێنەی خوارەوە بكە: