- 1,050,317 پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون
- لە ساڵی 2019، 19,825 پەنابەر و 8,794 ئاوارە كە دەكاتە 28617 كەس هاتوونەتە هەرێمی كوردستان
- لە ساڵی 2019، 15,154 پەنابەر هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە، یان گەڕاونەتەوە وڵاتەكانی خۆیان یانیش كۆچیان بۆ وڵاتی دیكە كردووە.
- تەنها 40% كۆی گشتی پەنابەران لە 10 كەمپی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان دەژین
- تەنها 20% ئاوارەكان لە 28 كەمپ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەژین.
- دابەشبوونی جوگرافی ئاوارە و پەنابەران: 47.5% هەولێر و 33% دهۆك و 19.5 سلێمانی.
- زیاتر لە نیوەی خەڵكی ئاوارە و پەنابەر لە ئافرەت و منداڵ پێكهاتوون.