ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) به لهبهرچاوگرتنى سهرجهم ڕێككاره تهندروستى و خۆپارێزييهكان خولێكى ڕاهێنانى تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و هەماهەنگی کەمپ بۆ خۆبەخشەکانی یەکەی وەڵامدانەوەی خێرا (Rapid Response Unit) ئهنجامدا.
ڕاهێنانهكه لهلايهن ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (IOM) پێشکەشکرا بە هەماهەنگی ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری تەکنیکی (THW)، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕێكەوتی (٦/٩/٢٠٢٠ تاوەکو ٨/٩/٢٠٢٠).
بابەتی سەرەکی ڕاهێنانەکە بریتی بوون لە:- چۆنیەتی هەماهەنگی کردن و پاراستن و پەیڕەویکردنی سەرجەم ڕێکارە مرۆییەکان لە کاتی دروستکردنی کەمپ و چۆنیەتی ڕووبەرووبونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی و بەردەوامی دان بە چاودێرکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لە کەمپی ئاوارە و پەنابەرەکان و هەروەها لە چ کاتێک داخستنی کەمپ پێویستە.
ئامانجی ڕاهێنانەکە بريتى بوو له بەرزکردنەوەی توانای یەکەی وەڵامدانەوەی خێرا له بوارى بهڕێوهبردنى كهمپ و بنهما نێودهوڵهتيهكان، خولهكه بە شێوەیەکی سەرکەوتووانه بهڕێوهچوو، و لە کۆتایدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
یەکەی وەڵامدانەوەی خێرا، یەکەم گروپی خۆبەخشی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێکەوتی (٢٨/١١/٢٠١٨) بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراوە بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی تیمەکە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک خۆبەخش لە ژێر چاودێری بەردەوامی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان. خۆبەخشەکان هەریەکە لە ئەندامانی وەزارەتی تەندروستی و بەرگری شارستانی و شارەوانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ناوەندیان تێدایە. ئامانجی سەرەکییان بریتیە لە ڕزگارکردنی هاوڵاتی لە کاتی ڕووداو لە ناکاوەکان و بۆ ئەم مەبەستە ڕاهێنانی تەواوەیان پێکراوە.