ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٠/٩/٢٠٢٠) بە ئامادە بوونی کۆنسوڵی گشتى ئەڵمانیا و كونسوڵى كاروبارى سیاسی و مرۆیی و ئابووری له ههولێر و بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) ، حکومەتی ئەڵمانیا لە ڕێگەی ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی (THW) دوو ئۆتۆمبیلی فرياكهوتنى بە تەواوی پێداویستیەکانەوە پێشکەش بە یەکەی خۆبەخشی وەڵامدانەوەی خێرا (Rapid Response Unit) لە ناوەند کرد.
لە ڕێوڕەسمی پێدانی ئۆتۆمبیلەکان بەڕێز هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەند سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستهى كوسنوڵگهرى گشتى ئهڵمانيا و ئاژانسى فيدراڵى بۆ هاوكارى تهكنێكى حکومەتی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ هاوکاریى ههماههنگى بەردەواميان لهگهڵ ناوهندى هاوبهشى ههماههنگى قهيرانهكان و بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بۆ یەکەی وەڵامدانەوەی خێرا، و باسی لە ڕۆڵ و کاریگەریەکانی هاوکاریەکان کرد له نێوان ناوهند و ئاژانسى فيدڕاڵى بۆ هاوکارى تهكنيكى ئهڵمانيا (THW)کە بەردەوام بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی تواناکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها سوپاسی خۆبەخشەکانی تیمەکە کرد.
بەڕێز کلێمێنس زێمتنهر، کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان باسی لە هەماهەنگی بەردەوامی حکومەتی ئەڵمانیا کرد و خۆیانی بە خۆشحاڵ زانی کە بەردەوام بوون لە هاوکاریی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها ڕۆڵی خۆبەخشەکانی بەرز نرخاند بە تایبەتی ڕۆلی ئافرەتان لە تیمەکە. و باسی لە بەردەوامی هاوکارییەکان کرد.
بەمەش کۆی گشتی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە حکومەتی ئەڵمانیا ئۆتۆمبیلی فرياكهوتن كه بەخشیە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان تايبهته به یەکەی خۆبەخشی وەڵامدانەوەی خێرا (Rapid Response Unit) بوو بە سێ ئۆتۆمبیل بۆ هەرسێ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
یەکەی وەڵامدانەوەی خێرا، یەکەم گروپی خۆبەخشی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێکەوتی (٢٨/١١/٢٠١٨) بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراوە بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی تیمەکە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک خۆبەخش لە ژێر چاودێری بەردەوامی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان. خۆبەخشەکان هەریەکە لە ئەندامانی وەزارەتی تەندروستی و بەرگری شارستانی و شارەوانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ناوەندیان تێدایە. ئامانجی سەرەکییان بریتیە لە ڕزگارکردنی هاوڵاتی لە کاتی ڕووداو لە ناکاوەکان و بۆ ئەم مەبەستە ڕاهێنانی تەواوەیان پێکراوە.