ڕاپۆرتی بارودۆخی مرۆیی: ژمارە ی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان

لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٩٩٦،٨٦١)  ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو  ژمارەیە  (٧٣٧،٣٦٥)  ئاوارەی ناوخۆن و  (٢٣٩،٧٤٠)  پەنابەری سووری و (٨,٤٤٠) پەنابەری تورکی و  (١٠،٦١١)  پەنابەری ئێرانی و  (٧٠٥)  پەنابەری فە ڵەستینی لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین.
لە کاتێکدا تەنها  (٣٧ ٪)  لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان (٣٧)  کەمپە.
(٤٩ ٪)  ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین،  (٣٠ ٪)  لە پارێزگای دهۆک، وە  (٢١ ٪) لە پارێزگای سلێمانی.