یەکشەممە، 29 تشرینی دووەم، 2020 بەڕێز هۆشەنگ محمد بەڕێوبەری گشتی ناوەند پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی ئەوروپا کرد كه پێهاتبوون له خاتوو ئان مەسکانن جێگری سەرۆک لە نێرده‌ى راوێژكارى یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق (EUAM Iraq) و بەڕێز ڤینسنت گیۆم بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و بەڕێز جێف هۆپنبروەرس ڕاوێژکاری مافی مرۆڤ و جێنده‌ر.
بەڕێز هۆشەنگ بە وردی باسی لە بارودۆخی ئێستای ئاوارەی ناوخۆ و سیاسەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان کرد و چوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى پلان و پڕۆژەکانی JCC پێشكه‌ش به شاندى ميوان کرد لە رووى ڕاپه‌ڕاندنى مەیدانى لەسەر ئاستی هەرێم و چۆنیەتی بەهێزکردنی توانای ناوەند بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بە خێرایی.
هەروەها باسى لەچۆنیەتی چاكسازيكرد له سێكه‌ته‌رى ئاسایش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی نێوان دامه‌زراوه‌كانى هێزەکانی ئاسايشى ناوخۆ ودامه‌زراوه مەدەنييه‌كان بۆ وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و گرنگی هەبوونی ئەو هەماهەنگی مه‌ده‌نى و سه‌ربازى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بارى له‌ناكاو و كاره‌ساته‌كان به شێوەیەکی کاریگەر.
له‌لايه‌كى تر بەڕێز هۆشەنگ تیشکی خستە سەر پڕۆژەکانی JCC بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی COVID19 و پێویستی هەبوونی پلانێکی تۆکمە لە داهاتوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی هاوشێوە، باسیشی لەو کێشە و گرفتانە کرد کە بۆ بەڕێوەبردنی قەیران بوونیان هەیە لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکارانەش کە پێوەستە بگرێنە بەر بۆ به‌هێزكردنى تواناى دامه‌زراوه‌يى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يرانه‌كان.
خاتوو مەسکانن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيكردن لەگەڵ JCC و رايگه‌ياند كه هەوڵ دەدەن بەپێی توانا و له چوارچێوه‌ى راسپارده‌ى نێرده‌كه‌يان یارمەتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری دەستەبەر بکەن بۆ دامه‌زراوه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
لە کۆتاییدا، بەڕێوبەری گشتی ناوەند سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتی EUAM و وتی کەوا خۆشحاڵ دەبێ بە هەبوونی هەماهەنگی و یارمەتی لە نێوان JCC و EUAM لە داهاتوودا.