ڕاپۆرتی بارودۆخی مرۆیی ژمارە ٢، ٢٠٢١

‎لە ئێستادا هەرێمی کوردستان (٩٢٨،٥٥٣) ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو ژمارەیە (٦٦٨،٨١٢) ئاوارەی ناوخۆن و (٢٤٠،١٠٢) پەنابەری سووری و (٨،٦٠٠) پەنابەری تورکی و (١٠،٦٢٣) و پەنابەری ئێرانی و (٧٣٢) پەنابەری فەڵەستینی ، هەروەها (٨٤) کەس لە پەنابەری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها (٢٧٪) لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان (٣٦) کەمپە، هەروەها (٧٣٪) لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین. (٤٢٪) ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، (٤٠٪) لە ‎پارێزگای دهۆک، وە (١٨٪) لە پارێزگای سلێمانی.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!