گەیشتنی یەكەم شەپۆڵی ئاوارەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ بۆ هەرێمی كوردستان

لەكاتێك ئۆپەراسیۆنی ئازادكرنی موسڵ هەفتەیەك زیاتره بەردەوامی هەیە، یەكەمین شەپۆڵی ئاوارەكان گەیشتنە هەرێمی كوردستان. زۆربەی خەڵكی ئەو ناوچە تازە ئازادكراوانە پێشتر ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببوون. ئاوارە نوێیەكان لە سەنتەرەكانی پێشوازی پێشوازییان لێكرا و دواتر گواسترانەوە بۆ كەمپەكانی دیاریكراو بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان. هەموو ئاوارەكان بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ كرا و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و بە هاوكاری هاوبەشەكان یارمەتی خێرایان بەسەر دابەشكرا.

لە هەمان كاتدا، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەرەوامە بۆ دابینكردنی پەناگە و یارمەتی سەرەتایی بۆ ئاوارە نوێیەكانی گەیشتوونەتە كەمپەكان.

بە پشتیوانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، 10 كەمپی ئاوارەكان لە ژێر دروست كردن دانە و 3 كەمپ بە توانای 6000 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە پەنابەران، بەمەش جێگای لەخۆگرتنی 18,000 خێزان دەبێتەوە. بەڵام لە ئەگەری تەواو بوونی هەر 10 كەمپەكە، توانای وەرگرتن تیایاندا 33 هەزار خێزان دەبێت، بەمەش پێویست دەكات زیاتر لە 40 هەزار یەكەی تر لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك دروست بكرێن.

لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ، 861 خێزان (5490 كەس) ئاوارە بوونە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێكراوە و گواستراونەتەوە بۆ كەمپەكانی هەولێر و دهۆك.

چاوەڕێ دەكرێت ڕێژەیەكی زیاتری ئاوارەبوون دەست پێبكات كاتێگ هێزە ئەمنییەكان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو پێڕەوی دەكەن بەرەو ئەو ناوچانەی هاوڵاتی مەدەنی تێدا دەژین لە نزیك موسڵ.

کۆمەکی دارایی بەپەلە پێویستە بۆ ئەوەی حکومەت و لایەنە هاوبەشەکان بتوانن وەڵامی شەپۆڵی ئاوارەکان بدەنەوە و هاوکاری پێویستیان بۆ دابینبکەن.