هاوكاری زیاتر و ڕاستەخۆ پێویستە بۆ هاوكاریكردنی ئەو ئاوارانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن

ڕۆژی دووشەممە 31ی 10ـی 2016 بەرێز باربارا لۆچبیهلەر وتەبێژی كاروباری دەرەوە و مافەكانی مرۆڤ لە گروپی سەوز و هاوپەیمانی ئەوروپای ئازاد لە یەكێتی ئەوروپا سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی كرد و لەلایەن بەڕێز هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ناوەند پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەوەیكدا لە نووسینگەی سەرەكی ناوەند لە هەولێر هەردوولا چەند پرسێكی گرنگییان باسكرد تایبەت بە ڕەوشی مرۆیی و هاتنی ئاوارەی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان

هەروەها ئامادەكارییەكان و تواناكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دانانی ستراتیژی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوە و وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی و بەهانەوەچوونی ئاوارەكان و هەماهەنگی لایەنە هاوبەشەكانی حكومی و نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.

سەردانی خاتوو باربرا بۆ مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بوو لەسەر ڕەوشی مرۆیی و پێداویستییەكانی مرۆیی ئاوارەكان و ئامادەكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی.

لە كۆبوونەوەكەدا، داوای هاوكاری زیاتر و ڕاستەخۆ كرا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی هاتنی بە لێشاوی ئاوارەكان بۆ هەرێمی كوردستان و دابینكردنی هاوكاری دارایی و تەكنیكی زیاتر بۆ هاوكاریكردنی ئەو ئاوارانەی ڕوو لە هەرێم دەكەن.

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!