THWی ئەڵمانی یارمەتی بەهێزكردنی تواناكانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان دەدات بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەكان

وەك بەشێك لە پشتگیری بەردەوامی ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ یارمەتی تەكنیكی بۆ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان (JCC)، ڕۆژی دووشەممە، 14 تشرینی دووەم دامەزراوەی THW  سێ ئۆتۆمبێلی رادەستی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كرد كە ئامادەكراوە بە ئامێرو و كەرەستەی هەماهەنگی گەڕۆك كە بەكاردەهێنرێت وەك پاڵپشتییەكی باش بۆ بەهێزكردنی تواناكانی JCC بۆ هەماهەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان و یارمەتیدەرێكی گرنگ دەبێت بۆ هەماهەنگیەكی باش و هەوڵی كۆنكریتی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو قەیرانانەی ئێستا ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە.

لە ڕێڕەسمێكی فەرمیدا لە نووسینگەی THW لە هەولێر و بەئامەدەبوونی هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و بەڕێوبەرانی ناوەند و كریستۆفەر جورگن جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی THW، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت بە هەماهەنگی ڕادەستی JCC كران.

بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان سوپاسی هاوكارییەكانی THW و گووتی "ئەو هاوبەشییەی نێوان – و THW بەرز دەنرخێنین و پاڵپشتیان بۆ ئێمە گرنگە بۆ بەهێزكردنی تواناكانی وەڵامدانەوەی قەیرانە مرۆییەكانی ئێستا یان هەر قەیرانێك یان حاڵەتێكی لەناكاو كە لە داهاتوو ڕووبدات."

THW یەكێكە لە هاوبەشەكانی سەرەكییەكانی JCC كە بە بەردەوامی پاڵپشتی ناوەندی كردووە لە ڕووی تەكنیكیەوە بە دابینكردنی ڕاهێنان بۆ كارمەندەكان و دابینكردنی ئامێر و كەل و پەلی پێویست.