ڕۆژی دووشەممە 28ی تشرینی دووەم 2016، لیژنەی باڵای ڕاوێژكاری هاوبەش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و رێكخه‌رى هه‌ماهه‌نگى كاروبارى مرۆيى نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەی سێیەمی خۆی لە بارەگای پارێزگای نەینەوا لە هەولێر ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكە بە گرنگیەوە باس لە هەماهەنگی و هاوكاری باش كرا كە لە نێوان لایەنەكان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسی ئاوارەكانى موسڵ و ناردنى هاوكارى بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى له ناوچه ئازادكراوه‌كان له ماڵه‌كانيان ماونه‌ته‌وه.
دواى گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنى زانيارى و هه‌ڵسه‌نگاندنى گشت پرسه‌كانى تايبه‌ت به به‌ربه‌ست و پێدوايستيه‌كان و بۆشاييه‌كانى تايبه‌ت به ئاواره‌كانى موسڵ و هاوڵاتيانى ناوچه ئازادكراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كان, ليژنه‌ى باڵا ژماره‌يه‌ك راسپارده‌ى په‌سندكرد:
- ڕاسپاردنی وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان بەتایبەت (تەندروستی و بازرگانی و كارەبا و نەوت و شارەوانی) بۆ باشتركردنی ڕۆڵیان لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ناوچه ئازادكراوه‌كان و گه‌ياندنى خزمه‌تگوزارييه‌كان به‌و هاوڵاتيانه‌ى له ماڵه‌كانيان ماونه‌ته‌وه له ناوچه ئازادكراوه‌كان.
- ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوبەش لە بەغدا بە به‌شدارى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم و گشت وه‌زاره‌ته په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى عێراق به مەبەستی دانانى پلانێكى گشتير بۆ خێراكردنی پڕۆسه‌ى دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و باشتركردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان.
- ڕێكخستنی ڕێنماییەكانی تایبەت بە:
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاركردن به مۆڵه‌ته گومرگیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە هاوكارییە مرۆییەكانی لە ڕێگای خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچەكانی تر عێراق دەنێردرێن.
- ڕێگەدان بە ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون بە كاركردن لە پارێزگاكانی تری عێراق.
شايانى باسه ليژنه‌ى باڵا پێكهاتووه له بەڕێز كريم سنجارى, وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم به‌ڕێز د. جاسم محمد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و به‌ڕێز د. مهدى حلاق, ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و به‌ڕێز ليز گراندێ رێكخه‌رى كاروبارى مرۆيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێز نۆفل حمادى, پارێزگارى نه‌ينه‌وا, هاوكات به‌شدارى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان وه‌كو ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و ژوورى عەمەلياتى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران له هه‌رێم و يه‌كه‌ى هه‌ماهه‌نگى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى سوپاى عێراق و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نى و چاودێرى به‌غدا و نووسينگه‌ى هه‌ماهه‌نگى مرۆيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق.