ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان ده‌ستخۆشى له‌ كارمه‌ندانى ده‌كات

به‌بۆنه‌ى كۆتايى هاتنى ساڵى 2016 و پێشوازى كردن له‌ ساڵى 2017، ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى سازكرد له‌گه‌ڵ گشت به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ناوه‌ند به‌ مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى له‌ كارمه‌ندانى ناوه‌ند بۆ كاركردنى بێ ووچانيان و راپه‌ڕاندنى ئه‌رك و به‌رپرسياره‌تيه‌كانيان به‌ سه‌ركه‌وتوويى و پابه‌ندبوون و به‌رده‌وامييان له‌ خزمه‌تكردن، سه‌ڕه‌ڕاى قه‌يرانى دارايى و كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان.
 هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندكرا بۆ پلانى ساڵى رابردوو و ئاستى جێ به‌جێ كردنى پلانه‌كه و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان. هه‌روه‌ها تيشك خرايه‌ سه‌ر پلانى درێژخايه‌نى بۆ 2017 - 2020 كه‌ ناوه‌ند ئاماده‌ى كردووه‌ بۆ به‌هێزكردنى تۆڕى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كان و دامه‌زرادنى سيسته‌مى ئيداره‌دان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تى خۆ ئاماده‌كردن و دانانى ميكانزمى كردارى بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌و پلانه‌.

 

 

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!