کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان ناوەند و شاندی ئەمریکا

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، پێشوازی کرد لە ڕێکخەری باڵای ئۆفیسی کاروباری ئاوارە و پەنابەران له‌ بالێۆزخانه‌ى ئەمریکا لە بەغدا، بەڕێز جۆن ئندێڕاینەر، هەروەها قونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، بەڕێز کێن گرۆس.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەڕێز هۆشەنگ موحەمەد، پوختەیەکی پێشکەش بە شاندەکە کرد سەبارەت بە ڕەوشی مرۆیی ئێستا و بارودۆخی ئاوارەکانی موسڵ و نەینەوا، هەروەها پێداوایستییەکانی ئەو ئاوارە و پەناهەندانەی كه‌ ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دا نیشتەجێ بوون.

بەڕێوەبەری گشتی، تیشکی خستە سەر میکانیزمەکانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغدا و هاوبەشەکان هەروەها ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەم مسۆگەرکردنی هاوکاری و هەماهەنگیەکان بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و حاڵەتە لەناکاوەکان. بەڕێز هۆشەنگ سوپاسی یارمەتی و پشتگیری حکومەتی ئەمریکای کرد و داوای کرد درێژە بدرێت بە دابینکردنی ئەو هاوکارییانە، تاوەکوهەرێمی کوردستان بتوانێت بەردەوام بێت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئاوارەکان. هەروەها تیشكى خسته‌ خستە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئەو بەربەستانەی ڕوونکردەوە کە دێنە بەردەم پڕۆسەی سەقامگیری.

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز جۆن ڕۆڵی ناوەندی هاوه‌به‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كانى زۆر بەرز نرخاند و سوپاسی کردن بۆ ڕابەرایەتیکردنی هەوڵەکانی هەماهەنگی کردن  و هاوکاریی و ئاسانکردنی چالاکییەکانی سەرجەم کۆمەڵگەی مرۆیی لە ناوچەکەدا. هەروەها پشتگیری بەردەوامی حکومەتی ئەمریکای دووپات کردەوە و ووتی کە بەردەوام دەبن لە دابینکردنی پشتگیری دارایی و تەکنیکی بۆ ئاوارەکانی نەینەوا و ئەوانەش کە لە هەرێمی کوردستان داڵدە دراون بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەی ميواندار.

لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن هاوڕابوون لەسەر گرنگى بەردەوامی گفتوگۆ وهەماهەنگی بەشێوازێکی بەرجەستە بۆ زامنکردنی هەوڵی هاوبەش بۆ یارمەتیدانی ئاوارەبووان و گەڕاوەکان و کۆمەڵگەی ميواندار.

له‌ کۆبوونەوەكه‌دا، ژماره‌يه‌ك له‌ كارمه‌ندانى ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان؛ بەڕێز مەریوان حەسەن، بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ناوەند و خاتوو ڤیان ڕەشید، بەڕێوەبەری نووسينگه‌ى وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێرهەروەها خاتوو پاتریشیا ئەگویلیۆ، ڕێکخەری کاروباری ئاوارە و پەنابەران له‌ قونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، بەشداربوون.  

پێویستە بێیتە ژوورەوە یان خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی لێدوان بنووسی.


  • هیچ لێدوانێك لەسەر ئەم بابەتە نەنووسراوە، تۆ یەکەمین لێدوان بنووسە!