ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتى 26 ى شوباتى 2017، به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى وه‌زيرى ناوخۆ و وه‌زيرى پێشمه‌رگه به‌وەكاله‌ت، له ديوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێشوازى له به‌ڕيز كلاودى بيبو وه‌زيرى په‌ره‌پێدانى كه‌نەدى و شاندێكى ياوه‌رى کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه دا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ سوپاسى هاوكارييه سه‌ربازى و مرۆييه‌كانى حكومه‌تى كه‌نەداى كرد كه له‌سه‌ره‌تاى قه‌يرانى مرۆيى و شه‌ڕى داعش هاوكارييان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه له هه‌رێمى كوردستان. دواتر تيشكى خسته سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و هه‌رێمى و كوردستان به تايبه‌تى له ڕووى مرۆيى و سه‌ربازييه‌وه، هاوكات پلان و ستراتيژيه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى ڕوون كرده‌وه و باسى له كاره له‌پێشينه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد بۆ شاندى ميوان.
دواتر به‌ڕێز وه‌زيرى په‌ره‌پێدانى كه‌نەدا سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕى بۆ پێشوازى كردن و داڵده‌دانى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌هاناوه‌چوونيان، گووتى "مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بۆ له نزيكه‌وه ئاگاداربوونه له ڕه‌وشه‌كه و له كه‌رته له پێشينه‌كان به تايبه‌تى بوارى سه‌قامگيرى و ئافره‌تان و به‌هێز‌كردنى دامه‌زراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاريتان بكه‌ين."
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه باس له ئامانج و مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان كرا، دواتر له‌لايه‌ن به‌ڕێز هۆشه‌نگ محمد به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ند، پريزه‌نتيشنێك له‌باره‌ى ئامانج و پێكهاته و مه‌به‌ستى ناوه‌ند و قۆناغه‌كانى به‌ره‌وپێشچوون و به‌رنامه‌ى ئاينده‌ى ناوه‌ند پێشکەش کرا.
له كۆتاييدا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ داواى له شاندى ميوان كرد هاوكارى ناوه‌ند و دامه‌رزاوه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكه‌ن تاوه‌كو باشتر بتوانن ئه‌ركه‌كانيان ئه‌نجام بده‌ن.