دوێنێ ١ـی ئاداری ٢٠١٧، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشەنگ محمد پێشوازی كرد لە بالوێزی دانیمارک لە عێراق بەرێز گێرد مینيكى.
لەدیدارەکەدا باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکاریەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا، لهم چوارچێوهيهشدا بەڕێوەبەری گشتی ناوەند بە وردی تیشکی خستە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان و دواگۆڕانکاریەکانی پرۆسەی هاتنی لێشاوی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکات باس لە هەوڵ و تەقەڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی كرد سەبارەت بە وڵامدانەوەی قەیرانە مرۆییەکان و ئەو بارگرانییەی کە کەوتۆتە سەر شانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت لەسەروبەندی قەیرانەی دارایی هەرێم.
هەروەها بەڕێوبەری گشتی ناوەند بەوردی باسی له کاریگەریەکانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان كرد لەسەر سەرجەم سێكتەرەكانی ژیان لە هەرێمدا. داوای زیاتر هەماهەنگی و هاوکاری کرد لە وڵاتی دانیمارک وکۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی بۆ پشتگیری حکومەتی هەرێم و کەرتەکانی خزمەتگوزاری گشتی لە تەندروستی و ئاو و کارەبا و پەروەردە هەروەها یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان.
لهلايهكى تر بهڕێوهبهرى گشتى تيشكى خسته سهر پڕۆسهى گهڕانهوهى ئاوارهكان و سهقامگيرى و كهموكوڕييهكان و ئهو ڕێگا و ميكانیزمانهى پێويسته دابنرێن بۆ سهرخستنى پڕۆسهكه و بهرقەراركردنى ئاشتى درێژخايهن و ڕۆڵى كۆمهڵگاى نێودهوڵهتى لهم ڕووهوه.
لەکۆتاییدا بالوێزی دانیمارک سوپاسی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی کرد بۆ ههوڵه بهردهوامهكانيان له بوارى وڵامدانهوهى خێرايان بۆ پێشوازيكردن و دانانى پلانى فرياكهوتنى مرۆيى پێشوهخت. جگە لەوە ئامادەباشی خۆی و وڵاتەکەی و وەزارەتی دەرەوی دانیمارکی بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە کە بەشێوەیەکی بەردەوام هەماهەنگی وهاوکاری هەرێم بکەن وسەرجەم خاڵ وپێشنیارەکانی ناوەندەی هاوبهشى هەماهەنگی قەیرانەکان لەبەرچاو بگرن لە پڕۆسەکانی هاوکارییان بۆ عێراق لە داهاتوو دا.