ڕۆژی پێنجشەممە 6ی نیسان 2017، لیژنەی باڵای ڕاوێژكاری هاوبەش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و نووسينگه‌ى هه‌ماهه‌نگى كاروبارى مرۆيى نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەی شەشەمی خۆی لە وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكە بە گرنگیەوە باس لە هەماهەنگی و هاوكاری باش كرا كە لە نێوان لایەنەكاندا هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسی ئاوارەكانى موسڵ و ناردنى هاوكارى بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى له ناوچه ئازادكراوه‌كان له ماڵه‌كانيان ماونه‌ته‌وه.
دواى گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنى زانيارى و هه‌ڵسه‌نگاندنى گشت پرسه‌كانى تايبه‌ت به به‌ربه‌ست و پێدوايستيه‌كان و بۆشاييه‌كانى تايبه‌ت به ئاواره‌كانى موسڵ و هاوڵاتيانى ناوچه ئازادكراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كان, ليژنه‌ى باڵا ژماره‌يه‌ك راسپارده‌ى په‌سند كرد:
· باشتركردنی ڕەوشی ئاوارەكان لە كەمپەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
· خێراتركردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان.
· ڕاسپاردنی وەزارەتەكانی (بازرگانی و نەوت و كارەبا و تەندروستی و پەروەردە) حكومەتی ناوەندی بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و خێرا بۆ ئاوارەكان.
· وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی حكومەتی هەرێمی بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاری و هەماهەنگییەك دووپاتكردەوە بە مەبەستی خزمەتكردنی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان.
ليژنه‌ى باڵا پێكهاتووه له بەڕێز كريم سنجارى, وەزیری ناوخۆی حكومەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و به‌ڕێز د. جاسم محمد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و به‌ڕێز د. مهدى حلاق, ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و به‌ڕێز ليز گراندێ ڕێكخه‌رى كاروبارى مرۆيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێز نۆفل حمادى, پارێزگارى نه‌ينه‌وا, هاوكات به‌شدارى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان وه‌كو ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و يه‌كه‌ى هه‌ماهه‌نگى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى سوپاى عێراق و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و نووسينگه‌ى هه‌ماهه‌نگى مرۆيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق.