هەواڵ 2019-05-08
پڕۆژەكە لەلایەن تیمێكی حكومەتی عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت بە مەبەستی دەرهێنانی بەڵگەنامەكان بۆ ئاوارەكانی ناوەوە و دەرهوەی كەمپەكان بە گوێرەی ڕێكارە یاساییەكان. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-04-28
درێژەی بابەت..
ڕێژەی ئاوارەبوون بەردەوامە لە ساڵی ٢٠١٩ و تاوەكو ئێستاش خەڵک ناچارن بە بەجێهێشتنی شوێنەکانیان بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خراپی بژێوی ژیانیان، كە ڕوودەكەنە هەرێمی کوردستان. لە ئازار ٢٠١٩ , نزیکەی ٩٤٦ ئاوارە و پەنابەر گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان. بە نزیکەیی ٩٣٢ کەس لەوانە ئاوارەن وە ١٤ کەسیش پەنابەری سوورین. لەگەڵ ئەوەش دا,لە ئازار ٢٠١٩ , زیاتر لە ٩٤١ ئاوارە و پەنابەری سووریا هەرێمی کوردستانیان بەجێ هێشتووە یان گەڕاونەتەوە بۆناوچە ئازادکراوەکانی خۆیان یانیش کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا و وڵاتەکانی تر بەیاسایی و بە هەندێک ڕێگای تر. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-03-27
سەرەڕای كەمی بودجە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی پشتگیری پڕۆسەی خوێندی کردووە بۆ پەنابەرە سورییەکان. بۆ نمونە، دەوامی دووەم لە زۆربەی قوتابخانەکان تەرخانکراوە بۆ قوتابیانی پەنابەر، موچەی مامۆستایانیش لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دابین دەكرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی دابینكردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانە بۆ قوتابیانی پەنابەر و چەندین قوتابخانەی دروستکردووە. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-03-19
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان ٨٩٢ , ٢٤٩ پەنابەری سووری و ٩,١٢٩ پەنابەری تورکی و ١٣,١٢٣ و پەنابەری ئێرانی و ٧٥٦ پەنابەری فەلەستینی لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها ٣٧ ٪ لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان ٣٨ کەمپە. ٥٠ ٪ ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین, ٣١ ٪ لە پارێزگای دهۆک, وە ١٩ ٪ لە پارێزگای سلێمانی. درێژەی بابەت..
بەشداری بکە بۆ ئاگاداربوون لە دوایین هەواڵەکان