هەواڵ 2018-07-04
كۆبوونەوەكە تیشكی خستە سەر توانا و ئامادەباشی كەرتە جیاوازەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم هەماهەنگی و بەربەستە جیاوازەكانی پرۆسەی وەڵامدانەوە. هەروەها تاوتوێكردنی رێگا و میكانیزمی گونجاو و لەبار بۆ دڵنیابوون لە هەماهەنگی كاریگەر، لە نێوان دام و دەزگاكان و كەرتە جیاوازەكان لە كاتی دابین كردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2018-07-02
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی ڕەوشی ئاوارەكانی شاری موسڵ باسی لێوەكرا كە دوای داگیركردنی شارەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعش و شەڕی ئازادی ئەو پارێزگایە لەدەست تیرۆرستان، ئاوارەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون. هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان و كاركردن بۆ لابردنی ئەو كۆسپانە. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2018-06-21
ئەنجلینا جولی سوپاسی حکومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرانی سوریا و بەردەوام پشتگیریکردنیان و گگووتی ھەرێمی کوردستان رۆلێکی زۆر باشی گێراوە لە پشتگیریکردنی ئەو خەلکە لێقەوماوە و بۆتە مۆدێلێک بۆ ئەو جۆرە ھاوکارییە مرۆییانە. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2018-06-13
مەبەست لە كۆبوونەوەكە بەهێزكردنی هەماهەنگی بوو له نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە مەبەستی بەرەو پێشبردن و برەودان بە ڕەوشی ئافرەتان به تايبهتى ئاواره و پهنابهران لە هەرێمی كوردستان. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2018-05-29
بەڕێز هۆشەنگ باسی لە بارودۆخی ئێستای ناوچە ئازادکراوەکان و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئێزدیەکان و پێکهاتەکانی تر بۆ ناوچەکانی خۆیان كرد. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2018-04-26
دوای گفتوگۆكردنی تێر و تەسەل سەبارەت بەم پرسە لە ڕووی تەكنیكی و یاسایی و مافی مرۆڤ و شارەزایی و پسپۆڕی، بەڕێز وەزیری ناوخۆ چوار خاڵی دیاری كرد بۆ ئەوەی ببێتە چوارچێوەی كاری هاوبەش وە لەلایەن بەشداربووانی كۆبوونەوەكە و كۆمسیۆن پەسندكران. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2018-04-24
به پێی ئاماری گشتی ناوهندی هاوبهشی ههماههنگی قهیرانهكان نزیكهی 250 ههزار ئاوارهی موسڵ له ئهنجامی ئۆپهراسیۆنی ئازادكردنی ئهو شاره هاتبوونه ههرێمی كوردستان ونزیكهی 50 لەسەدیان گهڕاونهتهوه، بهڵام له بهرامبهردا كۆچی پێچهوانه بهرز بووهتهوه. له سهرهتای ئهم ساڵەدا تا ئێستا زیاتر له 4500 ئاواره دووباره له موسڵهوه بۆ ههرێمی كوردستان گهڕاونهتهوه. درێژەی بابەت..
بەشداری بکە بۆ ئاگاداربوون لە دوایین هەواڵەکان